ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئەڵمانیا: پارتی سۆسیال دیموکرات براوەیە

26-09-2021
عەلی زەڵمی
نیشانەکردن هەڵبژاردنی ئەڵمانیا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەڵمانیا ئاماژە بە سەرکەوتنی پارتی سۆسیال دیموکرات و شکستی هاوپەیمانییەکەی ئەنگێلا مێرکل دەکات.
 
بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان، پارتی سۆسیال دیموکرات 26%ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە؛ دوای ئەویش هاوپەیمانییەکەی ئەنگێلا مێرکل کە لە دوو پارتی یەکێتیی کریستیان دیموکرات و یەکێتیی سۆسیال کریستیان پێکدێت 24%ی دەنگەکانیان بردووەتەوە.
 
ئەوەی کە پەیوەندیی بە پارتەکانی دیکەوە هەیە، سەوزەکان 14.5%ی دەنگەکان، پارتی دیموکراتیی ئازاد 12%ی دەنگەکان و پارتی ئەڵتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیاش 10%ی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە.
 
دوای دەرکەوتنی ئەنجامە بەراییەکە، ئولاف شوڵز، بەربژێری پارتی سۆسیال دیموکرات بۆ بوون بە راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند، دەنگدەران لە رێگەی دەنگدانیانەوە بە پارتەکەی، ئاماژەیان بەوە کرد کە دەیانەوێت شوڵز ببێتە راوێژکاری داهاتووی ئەڵمانیا.
 
ئارمین لاشێت، بەربژێری دوو پارتی یەکێتیی کریستیان دیموکرات و یەکێتیی سۆسیال کریستیانیش بۆ بوون بە راوێژکاری ئەڵمانیا گوتی، هێشتا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن رانەگەیێندراوە. لاشێت ئاماژەی بەوەش کرد، ویستی هەیە ببێتە راوێژکاری داهاتووی ئەڵمانیا و بۆ ئەو مەبەستەش هەوڵی بەدەستهێنانی پاڵپشتیی پارتەکانی دیکە دەدات.
 
لە هەڵبژاردنی ساڵی 2017دا هاوپەیمانییەکەی مێرکل 32.9%ی دەنگەکانی بەدەستهێنا و لەسەر ئەو بنچینەیەش لە کۆی 709 کورسییەکەی پەرلەمان، 246 کورسیی پەرلەمانی بردەوە. هەر لەو هەڵبژاردنەدا پارتی سۆسیال دیموکرات 25.5%ی دەنگەکان و 153 کورسیی بردەوە.
 
یەکێک لە دیارترین ئەو گۆڕانکارییانەی لە ئەڵمانیا روودەدەن، نەمانی ئەنگێلا مێرکلە لە پۆستی راوێژکاریی ئەو وڵاتە. مێرکل لە ساڵی 2005ـەوە راوێژکاری ئەڵمانیایە، بەڵام لە کۆتایی ساڵی 2018دا ئاماژەی بەوە کرد کە چیدیکە خۆی بۆ ئەو پۆستە بەربژێر ناکاتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا

زیلینسکی رەتی دەکاتەوە گوشارەکانی ترەمپ و پووتین بۆ دەستبەرداربوونی خاکی ئۆکراینا قبووڵ بکات

بڕیارە سەرکردایەتیی ئۆکراینا رۆژی سێشەممە پلانێکی ئاشتیی هەموارکراو لەگەڵ ئەمریکا تاوتوێ بکات بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان ئۆکراینا و رووسیا، ئەمەش لەدوای لووتکەی رۆژی دووشەممەی لەندەن لەنێوان ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا و هەریەک لە سەرکردەکانی فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا