رووداو دیجیتاڵ
لە شەقامێکی نێوەڕاستی پاریسی پایتەختی فەرەنسا؛ ئێسکەپەیکەری داینەسۆرێک بەناوی "باری" نمایش کراوە کە تەمەنی زیاتر لە 150 ملیۆن ساڵە. ئێسکەپەیکەرەکە سەرنجی خەڵکی بەلای خۆیدا راکێشاوە و وێنەی دەگرن.
داینەسۆرەکە لە سەرەتای ساڵانی نەوەتەکان لە ئەمریکا دۆزراوەتەوە و لە ساڵی 2000 تواندراوە هەموو پارچەکانی بەیەکەوە بلکێندرێتەوە.
لاکۆپۆ بریانۆ، زانای زیندەزانییە و دەڵێت، "ئەوە شتێکی گرنگە کە زۆرترین کەس ئەوە ببینن، ئێمە بەردەوام ئەو شتانەی کە دەیانخەینە زیادکردنی ئاشکراوە، لەسەر شەقام نمایشی دەکەین؛ شتێکی زۆر سەرنجراکێشە بۆ خەڵک کە ئەوە ببینن و زانیاری لەسەر ئەو شتە نایابە کۆبکەنەوە."
بەرزیی داینەسۆرەکە 2.1 مەترە و درێژییەکەشی 5 مەترە.

داینەسۆرەکە 150 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا ژیاوە، بڕیارە ئێسکەپەیکەرەکەی لە تشرینی یەکەمی ئەمساڵ لە زیادکردنێکی ئاشکرادا لە پاریس بفرۆشێت و نرخەکەی بگاتە 1.28 ملیۆن دۆلار.
کامل بورگی، بازرگانی ئەنتیکە و دەڵێت، "خەڵکێکی زۆر کەم ئەم شتانە دەکڕن بۆ ئەوەی لە ماڵەوە هەڵیبگرن؛ پێموایە کە باش نییە ئەو دایناسۆرە لە شوقەیەک دابندرێت، ئەوە شتێکە کە دەبێت لەگەڵ خەڵکی بەش بکرێت و خەڵکیش بیبینێت."

ئێسکەپەیکەرەکانی داینەسۆر بەهۆی دەگمەنییانەوە دەخرێنە مۆزەخانەکان یاخود لە زیادکردنی ئاشکرادا دەفرۆشرێن؛ ساڵی رابردوو گرانترین ئێسکەپەیکەری داینەسۆر لە زیادکردنی ئاشکرادا لە ئیمارات بە 31.8 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ