ئەمریکا رێگە نادات وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی واشنتن بکات

26-09-2023
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەرپرسانی ئەمریکا رایدەگەیێنن، هەفتەی رابردوو، واشنتن داوایەکی وەزیری دەرەوەی ئێرانی بۆ سەردانیکردنی واشنتن رەتکردووەتەوە، دەشڵین رەتکردنەوەکە پەیوەندیی بە نیگەرانییەکانی ئەمریکاوە هەبووە سەبارەت بە دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییە ئەمریکییەکان لەلایەن تارانەوە.
 
رۆژی دووشەممە، 25ـی ئەیلوولی 2023، ماتیۆ میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی داوای سەردانیکردنی حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ واشنتن؛ بە رۆژنامەڤانانی گوت: "ئەوان ئەو داوایەیان کرد و داواکەیان لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە رەتکرایەوە".
 
هەفتەی رابردوو، کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەگای سەرەکی کۆمەڵەکە لە نیویۆڕک بە بەشداری سەرکردە و نوێنەرانی دیپلۆماسیی وڵاتان بەڕێوەچوو. 
 
میلەر گوتی: "ئێمە ئەوەمان لەسەر شانە کە رێگە بە بەرپرسانی ئێران و بەرپرسانی وڵاتانی دیکە بدەین سەردانی نیویۆرک بکەن بۆ بەشداریکردن لە کاروباری نەتەوە یەکگرتووەکان، بەڵام ئەوە ئەرکی ئێمە نییە کە رێگەیان پێبدەین سەردانی واشنتن بکەن."
 
لە سەرەتای ئەم مانگە، ئێران و ئەمریکا بە نێوەندگیریی قەتەر و عومان رێککەوتن زیندانییەکانیان بگۆڕنەوە، بەگوێرەی رێککەوتنەکە ئێران پێنج هاووڵاتیی ئەمریکی، چواریان بە رەچەڵەک ئێرانی ئازاد دەکات لە بەرامبەردا ئەمریکا چەند ئێرانییەک لە زیندانەکانی ئەمریکا  ئازاد دەکات، لەگەڵ ئازادکردنی شەش ملیار دۆلار لە پارەی بلۆککراوی لە بانکەکانی کۆریای باشوور و "چەند ملیار دۆلارێك" لە پارەی بلۆککراوی لە عێراق.
 
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە