لە ڤێتنام پەرە بە دروستکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی دەدرێت

26-10-2023
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی
کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی زیاننەگەیاندنی بە ژینگە و کەمیی خەرجییەوە، خواست لەسەر ئۆتۆمبێلی کارەبایی زیادیکردووە، بەو هۆیەشەوە کۆمپانیای ڤینفاست لە هانۆی ڤێتنام بەردەوام دروستکردنی زیاتر دەکات.
 
لی تی توی توی، بەڕێوبەری جێبەجێکاری ڤینفاست دەڵێت، "هەوڵدەدەین ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە هەموو بەشە جیاوازەکاندا دروستبکەین، بۆئەوەی هەموو کەسێک بتوانێت ئۆتۆمبێلی کارەبایی هەبێت. دەتوانین جووڵە بە ئاڕاستەی داهاتوو و گواستنەوەیەکی سەوزتر خێراتر بکەین."
 
کۆمپانیاکە لە ساڵی 2019 یەکەمین کارگەی دروستکردنی ئۆتۆمبێلی لە شاری هایفۆنگی تایوان کردەوە؛ سەرەتا پشتی بە ئەندازیاری بەرازیلی و هیندستانی بەست، بەڵام ئێستا بە رۆبۆت ئۆتۆمبێل دروست دەکات. دوای بەستنی پارچەکان و رەنگکردنی، تاقیدەکرێتەوە.
 
ساڵانە کۆمپانیاکە توانای دروستکردنی نزیکەی 250 هەزار ئۆتۆمبێلی کارەبایی هەیە. نگوین تی های یێن، کڕیاری ئۆتۆمبێلی کارەبایی دەڵێت، "هەستدەکەم ئۆتۆمبێلی کارەبایی بۆ ژینگە باشترە. ئەو ئۆتۆمبێلانەی دەیانبینم دیزاینێکی باشیان هەیە و تایبەتمەندییەکانی VF8 و VF34 بۆ ژنێکی وەکو من گونجاون."
 
کۆمپانیاکە ئامانجیەتی تاوەکو ساڵی 2024 نیوەی بازاڕی ئۆتۆمبێلی کارەبایی بەدەستەوە بێت، ئەوەش بە کردنەوەی لقی دیکە لە وڵاتانی ئیندۆنیزیا، هیندستان و ئەمریکا.
 
ساڵانە بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە جیهاندا زیاد دەکات؛ ساڵی 2020 نزیکەی 4%ی ئۆتۆمبێلەکانی جیهان کارەبایی بوون، بەڵام ساڵی رابردوو بەرزببووەوە بۆ نزیکەی 14%.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرگی گۆڤارەکە

دەستنیشانکردنی "ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد" لەلایەن گۆڤاری تایمەوە گڕ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەردەدات

ژماریەکی زۆری بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی رۆژئاوا، رەخنە لە گۆڤاری تایمی ئەمریکی دەگرن کە "ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد"ی وەک کەسایەتیی ساڵ دەستنیشان کرد و، تیشکی خستە سەر ئەو کەسایەتییە دیارانەی بواری تەکنەلۆجیای ئەمریکا کە کارەکانیان لەسەر ئەم تەکنەلۆجیا پێشکەوتووە، ژیانی مرۆڤایەتی دەگۆڕێت