دوو کەس لەسەر دزییەکەی مۆزەخانەی لۆڤەر دەستگیرکران

26-10-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دەسەڵاتدارانی فەرەنسا دەڵێن، دوو لەو گومانلێکراوانەیان دەستگیرکردووە کە باوەڕ وایە گەوهەریان لە مۆزەخانەی لۆڤەر دزیبێت. یەکێک لە گومانلێکراوەکان لە فڕۆکەخانەی پاریس شارل دی گۆل دەستگیرکراوە لەکاتێکدا خەریک بووە بەرەو جەزائیر هەڵبێت.
 
لۆر بێکوا، داواکاری گشتیی پاریس رایگەیاند، ئێوارەی رۆژی شەممە "دوو کەسەکە دەستگیرکراون" و "یەکێکیان خەریک بووە وڵات بەجێبهێڵێت."
 
هەردوو کەس بە گومانی دزیی رێکخراو و پیلانگێڕیی تاوانکاری خراونەتە ژێر چاودێریی پۆلیسەوە و رەنگە تاوەکو 96 کاژێر دەستبەسەر بمێننەوە.
 
دزییەکە کاردانەوەی لێکەوتەوە و مشتومڕێکی لە فەرەنسا لەبارەی ئاسایشی دامەزراوە کولتوورییەکان دروستکرد. بەڕێوەبەری لۆڤەر دانی بەوەدا نا کە دزەکان سوودیان لە "خاڵێکی کوێر" لە چاودێریی ئەمنیی دیوارەکانی دەرەوەی مۆزەخانەکە وەرگرتووە.
 
دزەکان توانییان هەشت پارچە بدزن، لەنێویاندا ملوانکەیەکی زمڕوت و ئەڵماس کە ناپلیۆن پۆناپارت بەخشیبوویە ماری-لویزی هاوژینی.
 
لۆران نونێز، وەزیری ناوخۆ رایگەیاند، دزییەکە لەلایەن گرووپێکی تاوانکاریی رێکخراوەوە کراوە، بەڵام گوتیشی، "دواجار دزەکان دەگیرێن."
 
دزییەکەی لۆڤەر نوێترینە لە زنجیرەی ئەو دزییانەی مۆزەخانەکانی فەرەنسایان کردووەتە ئامانج. کەمتر لە 24 کاژێر دوای دزییەکەی لۆڤەر، مۆزەخانەیەک لە رۆژهەڵاتی فەرەنسا دزینی لیرەی زێڕ و زیوی راگەیاند. مانگی رابردووش، مۆزەخانەی مێژووی سرووشتیی پاریس دزی لێکرا.
 
راشیدە داتی، وەزیری رۆشنبیریی فەرەنسا رایگەیاند، داوای ئەنجامی لێکۆڵینەوەی کردووە لەسەر ئاسایشی لۆڤەر و لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا "رێوشوێن بۆ پاراستنی" مۆزەخانەکە رادەگەیێنێت.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە