لە شارێکی تایلاند مەیموونەکان بوونەتە سەرچاوەی زیادکردنی داهاتی گەشتیاری

27-11-2024
رووداو @Rudawkurdish
مەیموونەکانی شاری لۆپبوری لە تایلاند
مەیموونەکانی شاری لۆپبوری لە تایلاند
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە شاری لۆپبوری نێوەڕاستی تایلاند، چەندین ساڵە مەیموونی سەر شەقام و کۆڵانەکانی، جووڵەیان خستووەتەوە بازاڕی گەشتیاری و بەهۆیەوە بژێوی بەشێكی دانیشتووانی شارەکەیان دابینکردووە.
 
مارک، گەشتیارێکی ئیسپانییە و دەڵێت، "ئەمە شتێكی شێتانەیە، بە هەر شوێنێکدا بڕۆیت پڕ لە مەیموونە. لە ئیسپانیاوە هاتووم تاوەکو ئەم مەیموونانە ببینم."
 
رەفتاری تاڕادەیەک تووندی هەندێ لە مەیموونەکان بەشێک لە گەشتیاران دەترسێنێت، هەندێکجار رووداوی نەخوازراویان لێدەکەوێتەوە.
 
مارک دەشڵێت، "ئەوان ئاشتییانە نان دەخۆن، بەڵام هەندێ جار دەچنە سەر سەری خەڵک، ئەگەری هەموو شتێک هەیە."
 
بە مەبەستی کەمکردنەوەی ژمارەیان، دوو ساڵە حکومەتی خۆجێی لۆپبوری، دەستی بە هەڵمەتی نەزۆککردنی مەیموونەکان کردووە، بەڵام دایکانەکان، ساڵانە دوو جار بێچوویان دەبێت، ئەوەش پرۆسەی نەزۆککردنەکەی سست کردووە. بۆیە هێشتا لە شەقامەکاندا سەرووی 5 هەزار و 700 مەیموون هەن، بە ئارەزووی خۆیان دێن و دەڕۆن.
 

 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.