دۆناڵد ترەمپ: ئەو ئاژەڵەی تەقەی لە پاسەوانی نیشتمانی کردووە باجێکی قورس دەدات

26-11-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ئەو "ئاژەڵ"ـەی تەقەی لە پاسەوانانی نیشتمانی کردووە و دووانیان بەسەختی بریندارن، خۆیشی بریندارە. هەروەها رایدەگەیێنێت، "باجێکی قورس دەدات" بۆ ئەو کارەی. 
 
رۆژی چوارشەممە 26-11-2025 پۆلیسی واشنتن رایگەیاند، کەسێک بە چەک هێرشی کردووە و تەقەی کردووە. "چەند کەسێک برینداربوون، دووانیان پاسەوانیی نیشتمانین."
 
حاکمی ویلایەتی وێست ڤێرجینیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، "بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە پشتڕاستی دەکەینەوە کە هەردوو ئەندامەکەی پاسەوانی نیشتمانیی وێست ڤێرجینیا، کە ئەمڕۆ لە واشنتن دی سی تەقەیان لێکرا، بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە گیانیان لەدەستدا".
 
ئەو بەرپرسەی ئەمریکا  نادڵنیایی خۆی لە بارودۆخی پاسەوانەکان راگەیاند و گوتی، لە ئێستادا راپۆرتی "دژبەیەکمان بەدەست دەگات" سەبارەت بە دۆخی دوو ئەندامەکەی پاسەوانەکەمان و زانیاریی زیاتر بڵاودەکەنەوە.
 
پیت هێگسێس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا، رۆژی چوارشەممە رایگەیاند، دوای ئەوەی تەقەکەرێک دوو ئەندامی پاسەوانی نیشتمانیی لە شارەکە بریندار کرد، ویلایەتە یەکگرتووەکان 50 سەربازی دیکە رەوانەی واشنتن دەکات.
 
وەزیری بەرگریی ئەمریکا گوتیشی،  ژمارەی پاسەوانی نیشتمانی لە پایتەختی ئەمریکا دەگەیێنێتە زیاتر لە 2500 کەس و گوتی، "ئەمە تەنیا سووربوونمان بەهێزتر دەکات بۆ دڵنیابوون لەوەی کە واشنتن دی سی دەکەینە شوێنێکی ئارام و جوان".
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە