هێرشکارێک لە میترۆی پاریس سێ ژنی بە چەقۆ بریندار کرد و دواتر دەستگیرکرا

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
تەنیا ئەحمەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی فەرەنسا دەڵێت، کەسێکیان دەستگیرکردووە گومانی لێدەکرێ لەنێو میترۆی پاریس بە چەقۆ هێرشی کردبێتە سەر سێ ژن، ئەمەش لە کاتێکدایە پایتەختی ئەو وڵاتە لە نێوەڕاستی ئاهەنگ و قەرەباڵخییەکانی کۆتایی ساڵدایە.
 
کۆمپانیای (RATP) کە بەرپرسە لە گواستنەوەی گشتیی پاریس رایگەیاند، هێرشەکان لە سێ وێستگەی جیاوازی سەر (هێڵی 3)ـی میترۆ روویانداوە. 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی داواکاری گشتی، هێرشەکان لەنێوان کاژێر 04:15 بۆ 04:45ـی ئێوارە لە وێستگەکانی (ریپەبلیک، ئارتێت مێتێرس و ئۆپێرا) روویانداوە.
 
پۆلیس توانی سوود لە کامێراکانی چاودێری و تەکنەلۆژیای شوێنپێهەڵگرتنی مۆبایل وەربگرێ بۆ دۆزینەوەی تۆمەتبارەکە؛ سەرەنجام لە ناوچەی (Val d'Oise) لە باکووری پاریس دەستگیرکرا. 
 
کۆمپانیای گواستنەوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، هێزی ئەمنیی زیاتر لەسەر ئەو هێڵەی میترۆ جێگیر کراون بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان.
 
ئەم هێرشانە لە کاتێکدا دێن کە پایتەختەکانی ئەورووپا لەم وەرزەی کۆتایی ساڵدا لە ئامادەیی تەواودان، ئەوەش بەهۆی هەبوونی هەڕەشە بۆ سەر گردبوونەوە جەماوەری و ئاینییەکان.
 
هەفتەی رابردوو، لاورێنت نونێز، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا داوای لە بەرپرسانی باڵای وڵاتەکەی کرد کە لە "ئەوپەڕی هۆشیاریدا بن". 
 
وەزیری ناوخۆ جەختی کردەوە کە بەهۆی "ئاستی زۆر بەرزی هەڕەشە تیرۆریستییەکان" پێویستە هێزە ئەمنییەکان بە شێوەیەکی دیار و بەرچاو لە هەموو شارەکاندا جێگیر ببن بۆ رێگری لە هەر رووداوێکی نەخوازراو.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڵای سۆماڵیلاند لەسەر نەخشەی وڵاتەکە

ئیسرائیل وەک یەکەم وڵات دانی بە سەربەخۆیی سۆماڵیلاند دانا

ئیسرائیل بووە یەکەم وڵات لە جیهاندا کە بە فەرمی دان بە سەربەخۆیی کۆماری (سۆماڵیلاند)دا بنێت. وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل گوتی، هەنگاوەکە دوای ساڵێک لە دیالۆگی چڕ و بڕیارێکی هاوبەشی نێوان نەتەنیاهوو و سەرۆکی سۆماڵیلاند هاتووە.