"پێغەمبەر نوح"ـە ساختەکەی گانا لافاوەکەی دواخست و لە کۆنسێرتێکی راپ دەرکەوت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پیاوێک لە گانا بە ناوی ئیبۆ نوح کە خۆی بە "پێغەمبەر نوح"ی ئەم سەردەمە ناودەبات و خەڵکی ئاگادار کردبووەوە لە رۆژی کریسمسدا "تۆفانێکی هاوشێوەی تۆفانەکەی سەردەمی نوح" روودەدات و کۆتایی بە دونیا دێنێت، پێشبینییەکەی هەڵوەشاندەوە و لە بری ئەوە، لە کۆنسێرتێکی گەورەی گۆرانیدا دەرکەوت.
 
چیرۆکی لافاوەکە
 
"ئیبۆ نوح" کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە "ئیبۆ جیزیە" ناسراوە، چەندین مانگە خەریکی دروستکردنی چەند کەشتییەکی دارینە لە شاری کوماسی گانا. ئەو هاووڵاتییە بانگەشەی دەکرد "لە خەوێکدا لە لایەن خوداوە ئاگادارکراوەتەوە کە بەهۆی گوناهی مرۆڤەکانەوە، لە رۆژی کریسمسەوە بارانێکی بەخوڕ دەبارێ و سێ ساڵ بەردەوام دەبێت تاوەکو جیهان نقووم دەبێت".
 
قسەکانی ئەو کەسە ترس و دڵەڕاوکێی دروستکرد، بەشێوەیەک سەتان کەس لە وڵاتانی دراوسێوە، ماڵ و سامانی خۆیان فرۆشت و روویان لە  گانا کرد بۆ ئەوەی بچنە نێو کەشتییەکان.
 
رۆژێک پێش وادەی دیاریکراو، واتە لە 24ی ئەم مانگە، ئیبۆ نوح لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا شوێنکەوتووەکانی شۆک کرد و گوتی: "دوای نزا و پاڕانەوەیەکی زۆر لەگەڵ پیاوانی دیکەی خودا، پەروەردگار بڕیارەکەی گۆڕی."
 
ئیبۆ دەڵێ: "خەڵکێکی زۆر هاتوون و کەشتییەکان پڕبوون، بۆیە خودا وادەی لافاوەکەی دواخستووە تاوەکو کاتمان هەبێت کەشتیی دیکە دروست بکەین،" گوتیشی: "بڕۆنەوە ماڵەکانتان و جەژن بگێڕن."
 
لە بری کەشتی، چووە کۆنسێرت
 
شەوی کریسمس، لەکاتێکدا هەمووان چاوەڕێی لافاو بوون، ئیبۆ نوح بە قات و بەرگێکی رێکپۆشەوە لەسەر سەکۆی کۆنسێرتی گەورەی راپەرهۆلیک لە شاری ئەکرا دەرکەوت.
 
ئیبۆ چووە سەر سەکۆیەکە و "سارکۆدی"، گۆرانیبێژی بەنێوبانگی راپی ئەفریقای بە جەماوەرەکە پێشكێش کرد و بە جۆش و خرۆشەوە سەمایکرد.
 
پارەی بەخشین و ئۆتۆمبێلی مێرسیدس
 
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی گانا بەم رووداوە گڕیان گرتووە. دەنگۆی ئەوە هەیە کە ئیبۆ ئەو پارەیەی لەڕێگەی بەخشینەوە بۆ "پرۆژەی رزگاربوون لە لافاو" کۆی کردووەتەوە، لە کڕینی ئۆتۆمبێلێکی نوێی مێرسیدس خەرج کردووە. 
 
پێشتر پۆلیسی گانا ئیبۆ نوحی بە تۆمەتی "دروستکردنی ترس و پشێوی" دەستگیر کرد، بەڵام دواتر ئازادکرا. تاوەکو ئێستاش دەسەڵاتداران هیچ هەنگاوێکی نوێیان لە دژی نەناوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

منداڵانی قوتابخانەی نیشتمان لە ئەڵمانیا، رۆژی ئاڵای کوردستان پیرۆز دەکەن.

لە ناوەندێکی فێرکردنی زمانی کوردی لە ئەڵمانیا رۆژی ئاڵا پیرۆزکرا

لە شاری کیل لە ئەڵمانیا، لە کاتێکدا تەم و مژی زستان ئاسمانی داپۆشیوە، لە ناوەندێکی فێرکردن بەناوی قوتابخانەی "نیشتمان"، گەرموگوڕییەکی جیاواز هەستی پێ دەکرێت. لێرە، دووری لە نیشتمان نەبووەتە بەربەست، بەڵکو بووەتە هاندەر بۆ ئەوەی ئاڵای کوردستان بە شانازییەوە بشەکێندرێتەوە.