راپرسییەکان لە بەرژەوەندیی دۆناڵد ترەمپدان

27-01-2024
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەگوێرەی دوایین راپرسیی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بە جیاوازیی 4.3٪ی دەنگەکان لەپێش بایدنەوە دێت. راپرسییەکە دەری دەخات کە ترەمپ متمانەی 47.3٪ی دەنگدەران و جۆ بایدنیش 43٪ـی دەنگەکان بەدەستدەهێنێت.
 
دۆناڵد ترەمپی کۆماری و سەرۆکی پێشووی ئەمریکا خۆی بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەربژێر کردووەتەوە؛ بە گوێرەی نوێترین راپرسی، ئەگەر ئێستا هەڵبژاردن بکرێت، ترەمپ بە جیاوازی 57.7٪ی دەنگەکان لەپێش نیکی هەیلیی رکابەرییەوە دێت، بەجۆرێک ترەمپ 70.3٪ـی دەنگەکان و هەیلی 12.6٪ـی دەنگەکان دەباتەوە. هەریەک لە رۆن دیسانتیس و ڤیڤێک رامازوامی بڕیاریانداوە لە رکابەرایەتییەکە بکشێنەوە و پاڵپشتیی خۆیان بۆ ترەمپ دەربڕیوە.
 
هەرچی جۆ بایدنی دیموکرات و سەرۆکی ئێستای ئەمریکایە، لە دوایین راپرسیی نێوان بەربژێرەکانی دیموکراتەکانە بە جیاوازیی ٪63 لەپێش هەریەک لە ماریان ویڵیامسن و دین فیلیپس دێت.
 
ئەوەی بابەتی گەرمی جیهانە، کێبڕکێی نێوان ترەمپ و بایدنە. راپرسییەکان پیشانی دەدەن کە ئەگەر هەڵبژاردن ئێستا بکرێت، ترەمپ دەیباتەوە و بۆ چوار ساڵی داهاتوو کورسیی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەدەستدەهێنێت. 
 
لە ئەنجامی 8 راپرسی کە لەنێوان 3-1 تاوەکو 24-1-2024 کراون، ترەمپ لە هەموو راپرسییەکان لە پێشەوەی بایدن دێت.
 
تا ئێستا دوو هەڵبژاردنی بەرایی پارتی کۆمارییەکان لە ویلایەتەکانی ئایۆوا و نیو هامشایەر کراون و لە هەردووکیان ترەمپ براوە بووە. ترەمپ جگە لە هێرشکردنە سەر بایدنی رکابەری، رەحم بە بەربژێرەکانی نێو پارتەکەی خۆیشی ناکات.
 
لە بانگەشەی ویلایەتی ئایۆوا، ترەمپ داوای لە دەنگدەران کرد "تەنانەت ئەگەر لە سەرەمەرگیشدا بوون بڕۆن دەنگبدەن." 
 
دوای بردنەوە لە ویلایەتی نیو هامشایەر کە تەنیا نیکی هەیلی رکابەری بوو، دۆناڵد ترەمپ 54.6٪ی دەنگەکانی ئەو ویلایەتەی بەدەستهێنا کە 161 هەزار و 314 دەنگ بوون و بە جیاوازیی 33 هەزار و 792 دەنگ لە هەیلی بردەوە کە 127 هەزار و 522 دەنگی بەدەستهێنا.
 
ترەمپ، دوای ئەوەی زانی لەو هەڵبژاردنە سەرکەوتوو بووە، چووە سەر ستەیج و هێرشی کردە سەر رکابەرەکەی و گوتی، "دڵنیام ئەو [نیکی هەیلی] شەوێکی ناخۆشی بەڕێکردووە. ئەو ئەم هەڵبژاردنە ناباتەوە، دڵنیابن نایباتەوە."
 
جۆ بایدن لە یەکەم بانگەشەی هەڵبژاردن لە 5-1-2024 دۆناڵد ترەمپی بە "نەخۆش، دۆڕاو، قسەکردن بە زمانی نازییەکان و هەڕەشە بۆ سەر دیموکراسی" ناوبرد.
 
بڕیارە 05-11-2024 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڕێوەبچێت و دەنگدەران سەرۆک بۆ ماوەی چوار ساڵ هەڵدەبژێرن.
 

 

 
 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 باڵەخانەیەک لە کیێڤی ئۆکراینا بۆردوومان کراوە. وێنە: AFP

ترەمپ دەڵێت رێککەوتنی ئاشتیی ئۆکراینا "هەرگیز هێندەی ئێستا نزیک نەبووە"

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، رێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراینا "هەرگیز هێندەی ئێستا نزیک نەبووە"، ئەوەش دوای ئەوەی واشنتن رایگەیاند، گەرەنتیی ئەمنیی "هاوشێوەی ناتۆ"ی پێشكێش بە کیێڤ کردووە و بڕوای وایە مۆسکۆ قبووڵی دەکات.