گرووپێکی چەکدار زیاتر لە 350 کچ لە نایجیریا دەڕفێنن

27-02-2021
لهۆن نەسرەدین
نیشانەکردن رفاندنی کچ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە ناوچەی جانجیبی سەر بە هەرێمی زامفارا لە باکووری رۆژئاوای نایجیریا، لە هێرشی گرووپێکی چەکداری نەناسراو بۆسەر قوتابخانەیەکی دواناوەندی کچان، زیاتر لە 350  کچە قوتابی رفێندران.
 
بێلۆ محەممەد، پارێزگاری هەرێمی زامفارا داوای لە خەڵک کرد هاوکاریی هێزە ئەمنییەکان بکەن لە پێدانی زانیاری سەبارەت بە هەر جووڵەیەکی گومانلێکراو کە دەیبینن. گوتیشی "لەگەڵ بەهێزترکردنی رێکارە ئەمنییەکانداین، بڕیاری داخستنی سەرجەم قوتابخانە و دواناوەندییەکانمان لە هەرێمی زامفارا داوە."
 
بەگوتەی شایەتحاڵان، بەشێک لە ئەنجامدەرانی هێرشەکە جلوبەرگی فەرمیی هێزە ئەمنییەکانیان لەبەردابووە، بەڵام کەس نازانێت سەر بە چ گرووپێکن.
 
لەکۆی 422 قوتابی، تەنیا 55 یان گەڕاونەتەوە ماڵەوە و زیاتر لە 350 یان بە ئۆتۆمبیل رفێندراون.
 
مەحموود ئینیوا، پاسەوانی قوتابخانەکە بووە، دەڵێت، "کاتێك کە هەوڵماندا بچینە دەرەوە، بینیمان شوێنەکە پڕبووە لە چەکدار، بەشێکیان جلوبەرگی فەرمیی هێزە ئەمنییەکانیان لەبەردابوو، کاتێك کە تەقەمانکرد بە تووندی تەقەیان لێکردینەوە، بەڵام دواجار ئەوان کشانەوە. ئێمە وامانزانی تێکشکان و هەموو شتێك کۆتاییهات و بەئێمەیان گوت بڕۆنەوە ماڵەوە، دواتر بیستمان کە قوتابییەکانیان رفاندوون".
 
ئەوە نوێترین رفاندنی کچە قوتابییەکانە لە باکووری نایجیریا، لەدوای زنجیرەیەک لە هێرشی سەر قوتابخانەکان و رفاندنی کچان کە زۆربەی کات رفێندەرەکان لەبری ئازادکردنیان، داوای پارە دەکەن.
 
لە مانگی کانوونی یەکەمی رابردوودا، لەهەمان هەرێم ، 344 کچە قوتابی لەدوای یەک هەفتە لە رفاندنیان بە پارەی حکومەتی نایجیریا ئازادکران.
 
زۆرجاریش گرووپی چەکداری بۆکوحەرام کە گرووپێکی ئیسلامییە، هێرشی لەوجۆرە ئەنجامدەدات، بەڵام هێرشەکانی بۆکوحەرام لە باکووری رۆژهەڵاتی نایجیریان کە شوێنی دامەزراندنی گرووپە چەکدارەکەیە. هێرشەکانی باکووری رۆژئاواش زیاتر لەلایەن باندەکانی تاوان و گرووپە رفێندەرەکانەوە، ئەنجامدەدرێن.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فرێدریش مێرتس

فرێدریش مێرتس بە سەرۆکی پارتی یەکێتیی کریستیان دیموکرات هەڵبژێردرایەوە

فرێدریش مێرتس، راوێژکاری ئەڵمانیا، ساڵێک دوای سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی وڵاتەکەی، بە بەدەستهێنانی 91%ی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە، وەک سەرۆکی پارتی یەکێتیی کریستیان دیموکرات (CDU) هەڵبژێردرایەوە