راوێژکاری ئەڵمانیا: لەوانەیە گۆڕینی دەسەڵات لە ئێران بەدی نەیەت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

فرێدریش مێرتس، راوێژکاری ئەڵمانیا دەڵێ، پێناچێت هێرشە سەربازییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئامانجی گۆڕینی دەسەڵات بپێکن و گومانی خۆیشی لە ستراتیژیی ئەو دوو وڵاتە لە جەنگەکەدا دەربڕی.
 
رۆژی هەینی، 27ی ئاداری 2026، فرێدریش مێرتس، راوێژکاری ئەڵمانیا لە کۆڕبەندێکدا لە شاری فرانکفۆرتی ئاماژەی بەوە کرد، جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران هیچ نیشانەیەکی وەستانی پێوە دیار نییە و گوتی، "ئایا بەڕاستی گۆڕینی رژێم ئامانجەکەیە؟ ئەگەر ئامانجەکە ئەوە بێت، پێناچێت بەدی بێت."
 
راوێژکاری ئەڵمانیا گوتی، هەوڵەکانی پێشوو بۆ گۆڕینی دەسەڵات لە وڵاتان "زۆربەی کات شکستیان هێناوە" و وەک نموونەش جەنگی ئەفغانستانی هێنایەوە؛ گوتیشی، "گومانم هەیە کە ئایا ستراتیژێکی روون هەبێت و ئایا ئەو ستراتیژە بە سەرکەوتوویی جێبەجێ دەکرێت یان نا. بەو پێیە بێت، رەنگە جەنگەکە زۆر زیاتر بخایەنێت."
 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، مێرتس باسی لە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ واشنتن کرد و رایگەیاند، ئەڵمانیا وەڵامی رەخنەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای داوەتەوە کە داوای لە ئەندامانی ناتۆ کرد بەشداریی ئۆپەراسیۆنەکە بکەن. مێرتس دەڵێت، "ئەمە جەنگی ئێمە نییە" و پێشی وایە ترەمپ لەو هەڵوێستەی بەرلین تێگەیشتووە.
 
سەبارەت بە تەنگەی هورمز، کە شادەمارێکی گواستنەوەی نەوت و گازە و بەهۆی جەنگەکەوە بە تەواوی پەکیکەوتووە، راوێژکاری ئەڵمانیا ئامادەیی وڵاتەکەی نیشان دا بۆ هاوکاریکردن لە پاراستنی ئاسایشی تەنگەکەدا، بەڵام مەرجی بۆ ئەوە دانا و گوتی، "ئەمە پێویستی بە ئاگربەست، سپاردەیەکی نێودەوڵەتی، رەزامەندیی پەرلەمان و بڕیاری کابینەی حکومەتە کە ئێستا زۆر لەوەوە دوورین."
 
ئەم لێدوانانەی مێرتس لە کاتێکدایە، گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چوونەتە قۆناخێکی مەترسیدار و داخستنی رێڕەوە ئاوییەکە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر بازاڕی وزەی جیهانی دروستکردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

ترەمپ: ئێران بەڕێزەوە داوای 7 رۆژ مۆڵەتی کرد، من گوتم 10 رۆژتان پێدەدەم

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی بە تەواوەتی هێزی دەریایی و ئاسمانیی تارانی لەنێو بردووە. ترەمپ جەختی کردەوە، رێگە نادات هیچ "شێتێک" ببێتە خاوەنی بۆمبی ئەتۆمی و گوتی، سێ رۆژ زیاتر لەو مۆڵەتەی بە ئێران داوە کە داوا کراوە.