هەزار و 222 ماتۆڕسکیل بەسەر سکی یاریزانێکی کاراتیدا تێدەپەڕن

27-04-2021
بژار زوبێر @BBashqaly
دیمەنی کێبڕکێی ئەو یاریزانە
دیمەنی کێبڕکێی ئەو یاریزانە
نیشانەکردن کاراتی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە هیندستان یاریزانێکی کاراتی کارێکی سەرشێتانە دەکات، بۆ ئەوەی ژمارەیەکی پێوانەیی تۆماربکات، هەزار و 222 ماتۆڕسیکل بەسەر سکیدا تێپەڕین.
 
یاریزانەکە ناوی رێنشی پرادیپ بابووە، تەمەنی 23 ساڵانە و خەڵکی شاری چێناییە.
 
رێنشی دەڵێت، ساڵی 2009 مامۆستاکەی کێبڕکێیەکی لەنێوانیاندا راگەیاندبوو کە کێ دەتوانێت بەرگەی ئەوە بگرێت هەزار و 222 ماتۆڕسیکل بەسەر سکیدا دەربازبن. لەو ساڵەدا، رێنشی خۆی تاقیکردبووەوە، بەڵام نەیتوانیبوو ریکۆردەکە بشكێنێت، چونکە نەیتوانیبوو بەرگەی زیاتر لە هەزار و یەک ماتۆڕسیکل بگرێت. 
 
ئەو یاریزانە ئەوەی هەر لەدڵدا ماوە کە شکستی هێناوە لە کێبڕکێکەی مامۆستاکەی رایگەیاندبوو، دوای چەندین ساڵ راهێنان و هەوڵدان، ئەمساڵ توانی ریكۆردەکە بشکێنێت.
 
رێنشی بە گوتەی خۆی لە تەمەنی 12 ساڵییەوە یاریی کاراتی دەکات و ئێستا وانە بە زیاتر لە 200 قوتابی دەدات. دەشڵێت لە داهاتوودا قوتابییەکانیشی فێردەکات بۆ ئەوەی ریکۆردەکەی خۆی بشکێنن.
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

لە ئەڵمانیا مێرمنداڵێکی سووری بە تۆمەتی پلاندانان بۆ هێرش دەستگیر کرا

داواکاری گشتیی ئەڵمانیا رایگەیاند، پۆلیسی شاری هامبۆرگ مێرمنداڵێکی سووری تەمەن 17 ساڵیان بە تۆمەتی پلاندانان بۆ هێرشێکی تیرۆریستی دەستگیر کردووە، کە پێدەچێت لەژێر کاریگەریی گرووپی داعش دا بووبێت