وەزیری نوێی دەرەوەی ئەڵمانیا 'دۆستی کوردە'

27-04-2025
زنار شینۆ
زنار شینۆ @ZinarShino
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
میدیاکانی ئەڵمانیا ناوی وەزیرەکانی کابینەی داهاتووی وڵاتەکەیان ئاشکراکرد. بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، سیاسەتڤانێکی کریستیان دیموکراتی 'دۆستی کورد' دەبێتە وەزیری دەرەوە.
 
بڕیارە کابینەی نوێی حکومەتی ئەڵمانیا بە سەرۆکایەتیی فرێدریش مێرتز، لە پارتی کریستیان دیموکرات بێت.
 
بەپێی میدیاکانی ئەڵمانیا، یوهان ڤادەفول، لە پارتی یەکێتیی کریستیان دیموکراتەکان پۆستی وەزیری دەرەوە وەردەگرێت. وەزارەتی ناوخۆ دەدرێتە ئەلێکساندەر دۆربرینت لە پارتی کریستیان سۆشیال دیموکرات. وەزارەتی دارایی و ئابووری بەر خاتوو کاتارینا رایشە لە پارتەکەی راوێژکاری ئەڵمانیا دەکەوێت.
 
دوای نزیکەی 60 ساڵ جارێکی دیکە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا دەگەڕێتەوە لای پارتی یەکێتیی کرستیان دیموکراتەکان. 
 
یوهان ڤادەفۆل لە زۆربەی بۆنەکاندا هەڵوێستی ئەرێنی بەرامبەر بە کورد پێشانداوە. لە سەردانەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئەڵمانیا و بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئاسایش لە میونشن، یەکێک بووە لە سیاسەتڤانەکانی کریستیان دیموکراتەکان کە دیدار و کۆبوونەوەی تایبەتی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەبووە.

 

 
 
کابینەی داهاتووی ئەڵمانیا لە 17 وەزارەت پێکدێت؛ هەر یەک لە یەکێتیی کریستیان دیموکراتەکان و سۆشیال دیموکراتەکان حەوت وەزارەتیان بەردەکەوێت و پارتە دەستەخوشکە کریستیانەکەی دیکە؛ کرستیان سۆشیال دیموکراتەکان سێ وەزارەتیان دەبێت. بڕیارە بەیانیی رۆژی دووشەممە، 28-04-2025، هەر سێ پارتەکە ناوی بەربژێرەکانیان بە فەرمی رابگەیێنن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو شوێنەی هێرشەکەی تێدا ئەنجامدرابوو.

نەمسا؛ تۆمەتبارێکی سووریایی دانی بە هێرشێکی تیرۆریستیدا نا

داواکارانی گشتیی نەمسا رایدەگەیێنن، پیاوێکی سووری کە لە شوێنی رووداوێکی چەقۆوەشاندن لە باشووری وڵاتەکە دەستگیرکرا و تێیدا هەرزەکارێک کوژرا و پێنج کەسی دیکە بریندار بوون، دانی بەوەدا ناوە کە تاوانێکی تیرۆریستیی کردووە.