دۆناڵد ترەمپ رەخنە لە عەلی خامنەیی دەگرێت

27-06-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رەخنەی تووند لە عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەگرێت لەسەر ئەوەی گوتوویەتی، ئێران جەنگی دژی ئیسرائیلی بردووەتەوە. 
 
لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵ، ترەمپ ئاماژە بەوە دەکات کە لە جەنگە دوازدە رۆژییەکەدا کە 13ی حوزەیران دەستیپێکرد، ئێران شکستی هێنا و هەر سێ بنکەی ئەتۆمی فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهانی لەدەستدا. 
 
سەرۆکی ئەمریکا هەروەها دەڵێت، لە کاتی شەڕەکەدا بە شوێنی خامنەییان دەزانی و ئەگەر بیانویستبا دەیانتوانی بیکوژن. 
 
ترەمپ دەڵێت، رێگەی بە سوپای ئیسرائیل و هێزەکانی ئەمریکا نەدا کۆتایی بە ژیانی رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بێنن. 
 
هەروەها دەڵێت، لە دوایین رۆژی جەنگەکەدا رێگەی نەداوە "کۆمەڵێکی گەورەی فڕۆکەی جەنگیی" ئیسرائیل ئێران بۆردوومان بکەن "کە ئەوە دەبووە گەورەترین هێرشی جەنگەکە." 
 
سەرۆکی ئەمریکا دەشڵێت: "لەم چەند رۆژەی رابردوودا کارم لەسەر ئەگەری لابردنی سزاکان و جەند شتێکی دیکە دەکرد کە دەرفەتێکی زۆر باشتری بە ئێران دەدا بۆ ئەوەی هەستانەوەیەکی بەپەلە، خێرا و تەواو بەخۆیەوە ببینێت،" بەڵام بەهۆی قسەکانی خامنەییەوە "دەستبەرداری هەموو کارێک بووم لەسەر کەمکردنەوەی سزاکان."
 
ترەمپ پێی وایە، "دەبێت ئێران بگەڕێتەوە نێو سیستمی جیهانی، ئەگەرنا دۆخەکەی خراپتر دەبێت. ئەوان هەمیشە تووڕە، دووژمنانە و ناڕازین."
 
سەرۆکی ئەمریکا دەشڵێت: "سەیرکەن ئەمە چی بەسەریاندا هێناوە. وڵاتێکی سووتاوی رووخێندراو و ئابوورییەکی وێرانیان هەیە و مردن هەر چوار لایان تەنیوە. هیچ ئومێدێکیان نییە و دۆخەکە تەنیا خراپتر دەبێت."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی پەرلەمانی ئەڵمانیا (بوندستاگ). وێنە: Pixabay

لە نۆ مانگدا زیاتر لە 1,400 پەرلەمانتار ئامادەی دانیشتنی پەرلەمانی ئەڵمانیا نەبوون

بەگوێرەی شیکارییەکی نوێ، لە مانگی ئاداری ئەم ساڵەوە تاوەکو ئێستا، ئەندامانی پەرلەمانی ئەڵمانیا (بوندستاگ) بە رێژەیەکی بەرچاو لە دانیشتنە گشتییەکاندا ئامادە نەبوون، کە زۆرترین ئامادەنەبوونیش لە رۆژانی هەینیدا تۆمارکراوە.