کۆریای باشوور 6 هاووڵاتیی ئەمریکی دەستگیرکرد کە دەیانویست ئینجیل و برنج بۆ کۆریای باکوور بنێرن

27-06-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی کۆریای باشوور رایگەیاند، 6 هاووڵاتیی ئەمریکییان دەستگیرکردووە، کە هەوڵیانداوە بە بوتڵی پلاستیک برنج و ئینجیل بۆ کۆریای باکوور بنێرن. ئەوەش لەکاتێکدایە حکومەتی نوێی سیئۆل هەوڵی کەمکردنەوەی گرژییەکان لەگەڵ پیۆنگیانگ دەدات.
 
رۆژی هەینی، 27ـی حوزەیرانی 2025 سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوە لە بنکەی پۆلیسی گانگهوا لە ئینچۆنی کۆریای باشوور راگەیاند، پۆلیس 6 هاووڵاتیی ئەمریکی دەستگیرکردووە کە بەرەبەیانی رۆژی هەینی هەوڵیانداوە هەزاران بوتڵی پلاستیکی کە پڕکرابوون لە برنج، دۆلار و ئینجیل، لە دوورگەی گانگهواوە باوێنە نێو دەریاوە.
 
سەرۆکی تیمەکە دەڵێت: "ئێمە 6 هاووڵاتیی ئەمریکیمان دەستگیرکردووە و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکەین، کە تەمەنیان لەنێوان 20 بۆ 50 ساڵانە و گومانیان لێدەکرێت یاسای چوارچێوەی بەڕێوەبردنی کارەسات و سەلامەتییان پێشێل کردبێت."
 
دوورگەی گانگهوا دەکەوێتە باکووری رۆژئاوای سیئۆل، لە کۆریای باکوور زۆر نزیکە. ماوەیەکی زۆرە شوێنێکی سەرەکی بووە بۆ رێکخراوەکان و گرووپە دژبەرەکانی کۆریای باکوور بۆ ئەوەی بوتڵی پلاستیکی پڕ لە برنج و فلاش میمۆری (USB) کە گۆرانیی پۆپی و درامای کۆریای تێدایە، بۆ باکوور بنێرن.
 
ئەو ناوچەیە لە مانگی تشرینی دووەمی رابردوودا وەک "ناوچەی مەترسیدار" دەستنیشانکرا، هاوشێوەی ناوچە سنوورییەکانی دیکە کە چالاکڤانان باڵۆنی پڕ لە بڵاوکراوەی لێوە هەڵدەدەن. حکومەت لەو کاتەدا رایگەیاندبوو رەنگە ئەم جۆرە چالاکییانە لەلایەن باکوورەوە وەک هەنگاوی "ئاژاوەگێڕانە" سەیر بکرێن.
 
ساڵی رابردوو، کۆریای باکوور هەزاران باڵۆنی پڕ لە زبڵی بەرەو باشوور نارد و گوتی ئەمە وەڵامێکە بۆ ئەو باڵۆنانەی کە لەلایەن چالاکڤانانی باشوورەوە دەنێردرێن. لە وەڵامدا، سیئۆل بڵندگۆکانی سەر سنووری کارپێکردەوە و گۆرانیی پۆپ و هەواڵی نێودەوڵەتیی پەخشکرد.
 
لی جای میونگ، سەرۆکی نوێی کۆریای باشوور کە ئەم مانگە دەستبەکاربوو، بەڵێنی هەڵوێستێکی نەرمتری بەرامبەر پیۆنگیانگ داوە و پەخشی بڵندگۆکانی راگرت، دوای رۆژێکیش کۆریای باکووریش بە کردەوە و هەڵوێستەکانی خۆیدا چووەوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو شوێنەی هێرشەکەی تێدا ئەنجامدرابوو.

نەمسا؛ تۆمەتبارێکی سووریایی دانی بە هێرشێکی تیرۆریستیدا نا

داواکارانی گشتیی نەمسا رایدەگەیێنن، پیاوێکی سووری کە لە شوێنی رووداوێکی چەقۆوەشاندن لە باشووری وڵاتەکە دەستگیرکرا و تێیدا هەرزەکارێک کوژرا و پێنج کەسی دیکە بریندار بوون، دانی بەوەدا ناوە کە تاوانێکی تیرۆریستیی کردووە.