ئایا ژنان زیاتر لە پیاوان قسە دەکەن؟ توێژینەوەیەک روونی دەکاتەوە

27-07-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بۆچوونێکی باو هەیە کە گوایە ژنان زیاتر لە پیاوان قسە دەکەن، بەڵام ئەوە تاوەکو چەند راستە؟ ئایا هیچ بنەمایەکی زانستی هەیە؟
 
توێژینەوەیەکی نوێ کە لە گۆڤاری زانستیی ئەمریکی "دەروونناسیی کەسایەتی و کۆمەڵایەتی"دا بڵاوکراوەتەوە، بە شیکردنەوەی داتای زیاتر لە دوو هەزار بەشداربووی چوار وڵات، هەوڵی روونکردنەوەی ئەم بابەتە دەدات. 
 
بە مەبەستی توێژینەوە، توێژەران ئامێری تۆمارکردنی دەنگیان داوەتە بەشداربووان بۆ ئەوەی بزانن لە رۆژێکدا چەند قسە دەکەن.
 
توێژەران گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە بەڵێ راستە، قسەکردن لە نێوان دوو رەگەزەکەدا جیاوازە. 
 
ئەنجامەکە دەریدەخات کە ژنان لە هەندێ تەمەنی دیاریکراودا، زۆر زیاتر لە پیاوان قسە دەکەن، بەڵام لە هەندێ تەمەنی دیکەدا جیاوازییەکی ئەوتۆیان نییە. 
 
دوای شیکردنەوەی زیاتر لە 631 هەزار فایلی دەنگی، دەرکەوت ژنان لە تەمەنی نێوان 25 و 64 ساڵیدا رۆژانە نزیکەی سێ هەزار وشە زیاتر لە پیاوان دەڵێن. 
 
لەو تەمەنەدا ژنان 21 هەزار و 845 وشە و پیاوان 18 هەزار و 570 وشە لە رۆژێکدا قسە دەکەن. 
 
لە تەمەنی هەرزەکاریدا، واتە لەنێوان 10 بۆ 17 ساڵیدا، هەروەها 18 تا 24 ساڵی و لە دوای تەمەنی 65 ساڵیشەوە، قسەکردنی هەردوو رەگەزەکە لەیەک نزیکە و جیاوازییەکی ئەوتۆیان نییە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

ترەمپ و نەتەنیاهوو لەسەر ئاگربەستی غەززە و ستراتیژی داهاتووی ئیسرائیل لە سووریا کۆدەبنەوە

بڕیارە بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رۆژی 29ی ئەم مانگە جارێکی دیکە سەردانی واشنتن بکاتەوە و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە؛ ئەمەش دوای ئەوەی لەم دواییەدا هەردوو سەرکردە پەیامی دژبەیەکیان راگەیاند دەربارەی ئەگەرەکانی دەستپێکردنی قۆناخی دووەم لە ئاگربەستی غەززە و ستراتیژی ئیسرائیل لە سووریا