رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بە دۆخی غەززە کرد و رایگەیاند، "دوو هەفتە لەمەوبەر 60 ملیۆن دۆلارمان بۆ هاوکاریکردنی خۆراکی لە غەززە خەرجکرد و کەس سوپاسی نەکردین".
جەختی لەوەش کردەوە، "کەسوکاری بارمتەکان داوای کارکردنیان لێدەکەن بۆ گەڕاندنەوەی کەسوکاریان."
رۆژی 24ی ئەم مانگە، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە ئێکس بڵاویکردەوە، "بڕیاری کشانەوەی تیمەکەمان لە دەوحە بۆ راوێژکردن دا، دوای وەرگرتنەوەی دوایین وەڵامی حەماس کە بە روونی پشانی دەدا گرووپەکە ویستی ئاگربەستی لە غەززە نییە".
دەشڵێت، "هەرچەندە نێوەندگیرەکان هەوڵی زۆریاندا، بەڵام حەماس نیەتێکی باشی نەبوو بۆ ئاگربەست." ئاماژەی بەوەش کرد، "ئێستا بیر لە رێگەی جێگرەوە بۆ گەڕاندنەوەی بارمتەکان و رەخساندنی کەشێکی سەقامگیر بۆ خەڵکی غەززە دەکەینەوە. جێگەی شەرمە کە حەماس خۆپەرستانە کار دەکات."
سەرۆکی ئەمریکا حەماسیشی بە بردنی ئەو هاوکارییە مرۆییانە تۆمەتبارکرد کە بۆ ئەو ناوچەیەی فەڵەستین دەنێردرێن و گوتی، "لە غەززە، پارە و خۆراک و هەموو شتێک دەدزرێت و پێویستە ئیسرائیل بڕیارێک لەبارەی غەززەوە بدات."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ