ترەمپ: گەمژەییە ئێران بیەوێت لە پیتاندنی یۆرانیۆم بەردەوام بێت

27-07-2025
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەکەیدا گوتی، زۆر بە خراپی لە ئێرانیاندا. دەشڵێت، "ئێران دەیەوێت بەردەوام بێت لە پیتاندنی یۆرانیۆم و ئێمەش رێگە بەمە نادەین." 
 
رۆژی 13ی حوزەیران، ئیسرائیل هێرشیکردە سەر ئێران و دواتر بە مووشەک و درۆن وەڵامدرایەوە. رۆژی 22ی حوزەیران، ئەمریکا هێرشیکردە سەر هەریەک لە ناوەندە ئەتۆمییەکانی فۆردۆ، نەتەنز و ئیسفەهانی ئێران. دوای 12 رۆژ لە جەنگ، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاگربەستی نێوان هەردوولای راگەیاند و جەنگ وەستا.
 
سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوەش کردەوە، "گەمژەییە بۆ بەرپرسانی ئێران ئەگەر بیانەوێت لە پیتاندنی یۆرانیۆم بەردەوام بن". 
 
هەرچەندە بەرپرسانی ئەمریکا لەسەر ئەوە سوورن کە نابێت ئێران لە پیتاندنی یۆرانیۆم بەردەوام بێت، بەڵام بەرپرسانی ئەو وڵاتە دەڵێن، بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداری نابن. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە