سربیا و کۆسۆڤۆ هێز لە دژی یەک دەجوڵێنن

27-09-2021
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
نیشانەکردن کۆسۆڤۆ سربیا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
هێزە سەربازییەکانی سربیا و کۆسۆڤۆ لەسەر سنوور بەرامبەر یەکدی وەستاون و مەترسی پێکدادان دروستبووە، هاوپەیمانیی ناتۆش چووەتە نێوانیان و 4000 سەربازی بڵاوکردووەتەوە بۆ ئەوەی پێکدادان دروستنەبێت.
 
ئەم هێز جوڵاندنە لە دژی یەکدی لەکاتێکدایە، هەردوو وڵات هەرچی ئۆتۆمبێلی یەکدییە، کە دەچنە وڵاتەکانیان، ناچاریان دەکەن ژمارەی ئۆتۆمبێلەکانیان لێبکەنەوە و ژمارەیەکی کاتی ببەستن، کە ئەمە پێنج یۆرۆی تێدەچێت.
 
هەفتەیەک لەمەوبەر سربییەکان لەسەر ئەمە خۆپیشاندانیان کرد و چەند خاڵێکی سنووریان داخست، دواییش رووبەڕووی پاسەوانی سنوور و هێزە ئەمنییەکانی کۆسۆڤۆ بوونەوە و پێکدادان دروستبوو، ئەم پێکدادانەش سربیای تووڕە کرد.
 
ئەلێکسەندەر ڤوسیچ، سەرۆکی سربیا دەڵێت کۆسۆڤۆ یەکەمجار ئەم هەنگاوەی ناوە و دەبێت پاشگەزبێتەوە و سەربازەکانی بکشێنێتەوە، ڤوسیچ ناتۆی ئاگادارکردووەتەوە لەوەی هێرشدەکەنە سەر کۆسۆڤۆ، ئەگەر سربییەکانی کۆسۆڤۆ لەلایەن کۆسۆڤۆوە ئازار بدرێن.
 
چەند رۆژێکە لەسەر ئەو گرژی و ئاڵۆزییانە فڕۆکە جەنگییەکانی سربیا بە ئاسمانی  سنووری کۆسۆڤۆدا دەسووڕێنەوە، کۆسۆڤۆش لە بەرامبەردا هێزەکانی نمایش دەکات.
 
هێزەکەی سەر بە ناتۆ، کە بە کفۆر ناسراوە، ئەمڕۆ دووشەممە لە باکووری کۆسۆڤۆ ژمارەیان زیادکرا، گەڕان و سووڕانیان ئەنجامدا و نەیانهێشت هیچ کام لەو دوولایە لە دژی یەک بێنە پێشەوە.
 
ئەمریکا و کەنەدا لەسەر ئەم گرژی و ئاڵۆزیانە لەسەر هێڵن، هەردووکیان باڵیۆزەکانی خۆیان ناردووەتە ناوچەی سنووری جارینج و برناج بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگاداری گرژییەکانی نێوان کۆسۆڤۆ و سربیا بن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: AA/ Kyle Mazza

ترەمپ بۆ رووداو: باشترە ئێران رێککەوتنێکی دادپەروەرانە بکات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، باشترە ئێران بە دانوستاندن بگاتە "رێککەوتنێکی دادپەروەرانە" و گوتیشی، 32 هەزار کەس لە ماوەی خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییەی دژی حکومەت، لە ئێران کوژراون