پووتین: ئەگەر ئۆکراینا بکشێتەوە جەنگ رادەگرین، ئەگەرنا بە زەبری هێز دەیکەین

27-11-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، ئەگەر کیێڤ لەو خاکانە بکشێتەوە کە مۆسکۆ بە خاکی خۆی دەزانێت، رووسیا ئۆپەراسیۆنەکانی لە ئۆکراینا رادەگرێت. هۆشداریشیدا: "ئەگەر نا، ئەوا بە رێگەی سەربازی بەدەستی دەهێنین."
 
ئەم لێدوانەی پووتین لە کاتێکدایە کە سوپای رووسیا بە هێواشی بەڵام بەردەوام لە رۆژهەڵاتی ئۆکراینا لە پێشڕەویدایە. هاوکات، واشنتن هەوڵەکانی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە، کە نزیکەی چوار ساڵە بەردەوامە، نوێکردووەتەوە و پلانێکی نوێی خستووەتەڕوو.
 
پووتین لە سەردانێکیدا بۆ قیرغزستان گوتی: "ئەگەر هێزەکانی ئۆکراینا ئەو ناوچانەی لەژێر دەستیاندایە بەجێبهێڵن، ئەوا ئێمە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان رادەگرین."
 
رووسیا نزیکەی یەک لەسەر پێنجی خاکی ئۆکراینای کۆنترۆڵ کردووە. پرسی "خاکی داگیرکراو،" کە کیێڤ رایگەیاندووە هەرگیز دەستبەرداری نابێت، بووەتە ئاستەنگی سەرەکیی پرۆسەی ئاشتی.
 
سەرۆکی رووسیا گوتی، سوپاکەی هێزەکانی ئۆکراینایان لە شارەکانی پۆکرۆڤسک و میرنۆگراد لە هەرێمی دۆنێتسک "گەمارۆ داوە،" کە ناوچەی بەرەکانی شەڕە و ئامانجێکی سەرەکیی هێزەکانی مۆسکۆیە.
 
پووتین، بە بەکارهێنانی ناوی رووسی بۆ شارەکان، گوتی: "کراسنۆئارمیسک و دیمیترۆڤ بە تەواوی گەمارۆ دراون."
 
ئەو گوتیشی، مۆسکۆ هەروەها لە ڤۆڤچانسک و سیڤێرسک لە پێشڕەویدایە و نزیک دەبێتەوە لە ناوەندی لۆجیستیی گولیایپۆلێ. پووتین جەختی کردەوە: "پێشڕەویی رووسیا راگرتنی مەحاڵە، بۆیە کەم شت هەیە بتوانرێت لەوبارەیەوە بکرێت."
 
هاوکات ئۆکراینا گەمارۆدانی پۆکرۆڤسک و میرنۆگرادی رەتکردەوە و جەختی کردەوە کە هێزەکانیان بە درێژایی هێڵی بەرگری، "لە راگرتنی دووژمن" بەردەوامن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لویز ئیناسیۆ لولا دا سیلڤا، سەرۆکی بەڕازیل.

سەرۆکی بەڕازیل: ترەمپ بووەتە هاوڕێم و نێوەندگیری لەنێوان ئەمریکا و ڤەنزوێلا دەکەم

لویز ئیناسیۆ لولا دا سیلڤا، سەرۆکی بەڕازیل رایگەیاند، پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ دروستکردووە و دەیەوێت نێوەندگیری لەنێوان ئەمریکا و ڤەنزوێلا بکات بۆ ئەوەی رێگە لە هەڵگیرسانی جەنگ لە کیشوەرەکەدا بگرێت.