بەڤیدیۆ: سەرۆکوەزیرانی لوبنان لەبری هاوتا ئیتاڵییەکەی بە هەڵە ژنێکی دیکە ماچ دەکات

28-03-2024
هێمن عەساف
ساتی رووداوەکە؛ سەرۆکوەزیرانی لوبنان ماچی ژنێکی شاندی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا دەکات، لەبری خودی سەرۆکوەزیران.
ساتی رووداوەکە؛ سەرۆکوەزیرانی لوبنان ماچی ژنێکی شاندی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا دەکات، لەبری خودی سەرۆکوەزیران.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە هەڵەیەکی پرۆتۆکۆلیدا، سەرۆکوەزیرانی لوبنان لە پێشوازی هاوتا ئیتاڵییەکەیدا، بە هەڵە ئەندامێکی شاندە ئیتاڵییەکە تێرماچ دەکات و دواتر بۆی دەردەکەوێت سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیای ماچ نەکردووە. 
 
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ـی ئاداری 2024، جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا، بە سەردانێکی فەرمیی دەگاتە بەیرووتی پایتەختی لوبنان. لە فڕۆکەخانەدا نەجیب میقاتی، سەرۆکوەزیرانی لوبنان پێشوازیی لێدەکات، بەڵام هەڵەیەکی پرۆتۆکۆلی روودەدات، کاتێک کچە کارمەندێکی ئەندامی شاندی ئیتاڵیا لە فرۆکە دادەبەزێت، سەرۆکوەزیرانی لوبنان کە پێیوایە میلۆنییە، بەگەرمی تەوقەی لەگەڵ دەکات و ئەملاولای ماچ دەکات. 
 
دوای ئەوەی تیمی پرۆتۆکۆلی لوبنانی هۆشداری پێدەدەن کە ئەو کچەی ماچی کردووە، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا نییە و هێشتا لەناو فڕۆکەدایە، تووشی شەرمەزاری دەبێت. بەمەش ناوەستێت و لە کاتی دابەزینی جۆرجیا مێلۆنی، ئەویش ماچ دەکات. رووداوەکە بە قاقای پێکەنینی هەردوولایەن کۆتایی دێت.

 

 
گرتە ڤیدیۆی ماچکردنی سەرۆکوەزیرانی لوبنان بۆ کچە کارمەندێکی شاندی ئیتاڵیا کە جانتای تایبەتی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیای هەڵگرتبوو، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگی دایەوە و لە تێچینەکاندا گاڵتە و رەخنەی زۆر لە نەجیب میقاتی و تیمی پرۆتۆکۆڵی سەرۆکوەزیران گیرا. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: Saul Loeb/AFP

ترەمپ: بیر لە هێرشکردنە سەر ئێران دەکەمەوە

دۆناڵد ترەمپ دەڵێ، بیر لە بژاردەی "گورزی سەربازیی سنووردار" بۆ سەر ئێران دەکاتەوە. ئەم هەڕەشە نوێیەی ترەمپ هاوکاتە لەگەڵ جێگیرکردنی هێزێکی گەورەی دەریایی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست