جەی دی ڤانس گومانی لە زانیارییەکانی پێنتاگۆن هەیە؛ "کۆگاکانی چەک بەرەو نەمان دەچن"

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەگوێرەی راپۆرتێکی نوێ، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، بەردەوام گومانی لەو زانیارییانە هەبووە، کە وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەی (پێنتاگۆن) سەبارەت بە جەنگ و ئاستی کۆگاکانی چەک پێشکێشی دەکات و پێیوایە راستییەکە لەوە مەترسیدارترە، کە باس دەکرێت.
 
گۆڤاری "زە ئەتلانتیک" لە راپۆرتێکدا ئاماژە بەوە دەکات، ڤانس لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئیدارەی ترەمپ، چەندین جار پرسیاری لەبارەی راستی و دروستیی ئەو داتایانە کردووە کە پێنتاگۆن سەبارەت بە بڕی تەقەمەنی و مووشەکەکان بڵاویان دەکاتەوە.
 
ڤانس نەک هەر گومانی لە داتاکان هەبووە، بەڵکوو نیگەرانیی خۆشی دەربڕیوە کە کەمبوونەوەی ئاستی کۆگاکانی چەک، توانای ئەمریکا بۆ بەرگرییکردن لە هاوپەیمانەکانی لە ناوچە جیاوازەکانی جیهان لاواز بکات. ئەو بە تایبەتی ئاماژەی بە مەترسییەکانی سەر تایوان، کۆریای باشوور و وڵاتانی ئەورووپا کردووە. 
 
لە راپۆرتەکەدا هاتووە، جێگری سەرۆکی ئەمریکا پێیوایە پێنتاگۆن "وێنەیەکی تەواو راستەقینە" لەبارەی کەمبوونەوەی مووشەکە ستراتیجییەکان نیشانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا نادات. ئەمەش لەکاتێکدایە کە پیت هێگسەس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا و بەرپرسانی دیکەی پێنتاگۆن جەخت لەوە دەکەنەوە کە کۆگاکانی چەکی وڵاتەکە "بەهێزن" و هیچ مەترسییەکیان لەسەر نییە.
 
سەرچاوە ئاگادارەکان بە گۆڤاری The Atlanticیان راگەیاندووە کە ڤانس ئەم نیگەرانییانەی گەیاندووەتە خودی ترەمپ و داوای کردووە وردبینییەکی زیاتر لە شێوازی کارکردنی پێنتاگۆن و ئەو زانیارییانەدا بکرێت، کە دەگەنە کۆشکی سپی.
 
ئەم ناکۆکییە نێوخۆییەی نێوان جێگری سەرۆک و وەزارەتی جەنگ لە کاتێکدایە، ئەمریکا لە چەندین بەرەی جیاوازدا رووبەڕووی ئاڵۆزیی سەربازی بووەتەوە و پرسی دابینکردنی چەک بۆ هاوپەیمانەکانی بووەتە جێگەی مشتومڕی زۆر لە ناوەندە سیاسییەکانی واشنتن.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پیاوێک لە کارگەیەکی چین کار دەکات و جەنگەکە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی شتومەکەکانیان. وێنە: Reuters

ئەمریکا جەنگەکەی دەستپێکرد و جیهان ئازارەکەی دەچێژێ

لێکەوتەکانی دوو مانگ لە جەنگی ئێران بووەتە هۆی داخرانی کارگەکانی رستن و چنین لە هیندستان و بەنگلادیش؛ وەستانی گەشتە ئاسمانییەکان لە ئێرلەندا، پۆڵەندا و ئەڵمانیا؛ هەروەها کەمکردنەوەی پشکی وزە لە ڤێتنام، کۆریای باشوور و تایلەند، بەڵام ئەمریکا کە جەنگەکەی دەستپێکردووە، گورزی زۆر کەمتری بەرکەوتووە.