زیلینسکی پێشنیازی کۆبوونەوەی سێقۆڵی لەگەڵ ترەمپ و پووتین دەکات

28-05-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا داوای کۆبوونەوەی سێقۆڵی لەگەڵ ترەمپ و پووتین دەکات، ئەوەش وەکو هەوڵێک بۆ کۆتاییهێنان بەو جەنگەی کە زیاتر لە سێ ساڵە لەگەڵ مۆسکۆ بەردەوامن.
 
رۆژی چوارشەممە، 28ـی ئایاری 2025، زیلینسکی بە رۆژنامەڤانانی گوت، "ئەگەر پووتین ئاسوودە نییە بە کۆبوونەوەی دووقۆڵی، یان ئەگەر هەمووان دەیانەوێت کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵی بێت، من هیچ کێشەیەکم نییە. من ئامادەم بۆ هەر شێوازێک."
 
ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا پێشتر لەم مانگەدا داواکاری بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ زیلینسکی لە تورکیا رەتکردەوە و کرێملینیش رایگەیاندووە کۆبوونەوەی نێوان هەردوو سەرۆک تەنیا دوای دوای رێککەوتن دەکرێت.
 
لەلایەکی دیکەوە ترەمپ نیگەرانە تاوەکو ئێستا پووتین و زیلینسکی نەگەیشتوونەتە چارەسەرێکی گونجاو بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە. 
 
زیلینسکی هاوکات داواشی لە ترەمپ کرد سزای تووند بەسەر کەرتی بانک و وزەی رووسیادا بسەپێنێت و گوتی، "چاوەڕێی سزاکانی ئەمریکاین. ترەمپ پشتڕاستی کردەوە کە ئەگەر رووسیا رانەوەستێت، سزا دەسەپێندرێت. ئێمە دوو لایەنی سەرەکیمان لەگەڵیدا باسکرد، وزە و سیستمی بانکی. ئایا ئەمریکا دەتوانێت سزا بەسەر ئەم دوو کەرتەدا بسەپێنێت؟ من زۆر حەز دەکەم ئەوە رووبدات."
 
پێشتر سەرکردە ئۆکراینییەکە نیگەرانی خۆی دەربڕیبوو لە واشنتن بەهۆی رانەگەیاندنی سزای نوێ بەسەر مۆسکۆدا، دوای ئەوەی رووسیا داواکارییەکی رۆژئاوای بۆ ئاگربەستی دەستبەجێ رەتکردەوە.
 
چەند کاژێرێک دوای لێدوانەکانی زیلینسکی، ئۆکراینا هێرشێکی گەورەی درۆنی بۆ سەر رووسیا ئەنجامدا و نزیکەی 300 درۆنی ئاراستەی ئەو وڵاتە کرد. 
 
بەرپرسانی رووسیاش رایانگەیاند، هێرشەکان تەنیا زیانێکی کەمیان هەبووە.
 
سەبارەت بە دۆخی بەرەکانی جەنگ، زیلینسکی گوتی رووسیا زیاتر لە 50 هەزار سەربازی لە هێڵی پێشەوەی شەڕ لە دەوروبەری هەرێمی سومی لە باکووری رۆژهەڵات کۆکردووەتەوە.
 
زیلینسکی ئاماژەی بەوەش کرد کە ئۆکراینا تاوەکو ئێستا ئەو "یاداشت"ـەی پێنەگەیشتووە کە رووسیا بەڵێنی دابوو پێشکێشی ئۆکراینای بکات. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە