کۆمیسیۆنی ئەورووپا: رەتکردنەوەی کۆچبەری نایاسایی رێپێدراوە

28-05-2025
کەهی مەحموود
لۆگۆی کۆمیسیۆنی ئەورووپا
لۆگۆی کۆمیسیۆنی ئەورووپا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا رایگەیاند، ئەندامانی یەکێتییەکە دەتوانن سنوورەکانیان کۆنترۆڵ بکەن. بەرپرسێکیش لە راگەیاندنی کۆمیسیۆنەکە بە رووداوی گوت: "لە چوارچێوەی یاسای شینگندا وڵاتانی ئەندام مافی رێگریکردنیان لە دەربازبوونی کۆچبەری نایاسایی هەیە."
 
رۆژی چوارشەممە، 28-05-2025، بەرپرسێک لە راگەیاندنی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، بە ئیمەیڵ وەڵامی تۆڕی میدیایی رووداوی دایەوە و رایگەیاند، وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا دەتوانن بە پشتبەستن بە یاسای نوێی شینگن ئەمنیەتی خۆیان بپارێزن و هەروەها لە سنوورەکانیش پەڕینەوەی کۆچبەری نایاسایی کۆنترۆڵ بکەن.
 
ساڵی 2021، کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا دەسەڵاتی بە وڵاتانی ئەندام دا، کە سنوورەکانیان بە رووی کۆچبەری نایاساییدا کۆنترۆڵ بکەن و یاساکە لە ساڵی 2024 پەسندکرا. 
 
ئەو بەرپرسەی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا لە لێدوانەکەیدا بۆ رووداو دەڵێت: "دانانی کۆنترۆڵی کاتی [کاتی دانان و لادانی دیاربێت] بە گوێرەی مەرج و یاساکانی کۆمیسیۆنی یەکێتیی پەورووپا، بە تایبەت یاسای سنووری شینگن، رێپێدراوە، بەڵام پێویستی بە هاوئاهەنگیی نێوان وڵاتانی ئەندام هەیە."
 
رووداو لەبارەی رەتکردنەوەی پەنابەران لەلایەن پۆلیسی فیدراڵی ئەڵمانیاوە پرسیاری لەو بەرپرسەی یەکێتیی ئەورووپا کرد و لە وەڵامدا گوتی: "وڵاتانی ئەندام [ی یەکێتیی ئەورووپا] دەتوانن بەپێی یاساکان مامەڵە لەگەڵ کۆچبەری نایاسایی بکەن و کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا لەوبارەوە لەگەڵ سەرجەم ئەندامەکانی لە پەیوەندیدایە.
 
رۆژی 9ی ئایاری 2025، ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا رایگەیاند، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کۆچبەری نایاسایی و کەمکردنەوەیان، پێویستە "رێککەوتنی کۆچ و کۆچبەران" بە خێرایی جێبەجێ بکرێت.
 
چاکسازیی یاسای کۆچبەر و پەنابەران چییە؟
 
بەپێی پێناسەی کۆمیسیۆنی ئەورووپا، ئەم چاکسازییە بۆ بەڕێوەبردنی کۆچ و پەنابەرییە بە شێوەیەکی رێکخراو و یەکگرتوو لە سەرتاسەری یەکێتیی ئەورووپادا. حکومەتی ئەورووپا دەیەوێت بە یاسایەکی "توونـد، بەڵام دادپەروەرانە" کۆچبەری رێکبخات.
لەبارەی دانانی کۆنتڕۆڵ لەسەر سنوورە ناوخۆییەکان، ڤۆن دێر لاین ئاماژەی بەوەش کردووە، وڵاتانی شینگن دەتوانن سنوورەکانی خۆیان بەم مەرجانە کۆنتڕۆڵ بکەن: بۆ ماوەیەکی دیاریکراو، لەسەر بنەمای یاساکانی یەکێتیی ئەورووپا و بە هاوئاهەنگییەکی نزیک لەگەڵ وڵاتانی هاوسنوور.
 
یاسای نوێی سنووریی شینگن
 
بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی کۆچبەری کە لە کاتی پەتای کۆرۆنادا سەریهەڵدا و وەک وەڵامێک بۆ "بەکارهێنانی کۆچبەران بۆ تێکدانی رەوشی یەکێتیی ئەورووپا" لەلایەن بیلاڕووسەوە، حکومەتی یەکێتیی ئەورووپا یاسای نوێی سنووریی شینگنی لە مانگی ئایاری 2024 پەسەند کرد.
 
بەپێی ئەم یاسایە، ئەندامانی یەکێتیی ئەورووپا دەتوانن بۆ پاراستنی ئاسایشی نێوخۆیی و لە رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان لەسەر ژیانی گشتی، وەک دوایین چارە، دووبارە کۆنتڕۆڵی سنوورە نێوخۆییەکان بکەنەوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ڤۆلۆدیمیر زیلینکسی، سەرۆکی ئۆکراینا و ستیڤ ویکتۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ لە ئەڵمانیا کۆبوونەوە. وێنە: AFP

ئۆکراینا: لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئەمریکا پێشکەوتنی راستەقینە بەدەستهاتووە

بەرپرسی باڵای دانوستاندنکاری کیێڤ رایگەیاند، لە چوارچێوەی گفتوگۆ چڕەکانی دوو رۆژی رابردوودا لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی لە بەرلین، کە بە ئامانجی دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی رووسیا لە ئۆکراینا بەڕێوەچوو، "پێشکەوتنی راستەقینە" بەدەستهاتووە.