ئەڵمانیا بۆ ئەوانەی پاڵپشتیی حەماس دەکەن: یەک کۆمێنتی پاڵپشتی بنووسن دیپۆرت دەکرێنەوە

29-06-2024
رووداو @Rudawkurdish
ژمارەیەک کۆچبەر لە ئەڵمانیا
ژمارەیەک کۆچبەر لە ئەڵمانیا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لەمەودوا لە ئەڵمانیا دەبێ باش ئاگات لەوە بێ کە چی لایک دەکەیت و کۆمێنت بۆ چی و کێ دەنووسیت. وەزیری نێوخۆی ئەڵمانیا ئاشکرایکرد، حکومەتەکەی لەم هەفتەیەوە رێوشوێنی تووند دەگرێتەبەر بەرامبەر ئەوانەی، وەکو ئەو ناوی هێناون، "ئیسلامی و دژە سامین" و لە ئینتەرنێتەوە رق بڵاودەکەنەوە.
 
هۆی دەرچوونی ئەو بڕیارەش، بە قسەی وەزیری نێوخۆی ئەڵمانیا، ئەوەیە کە لە ئەڵمانیا و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بە ئاشکرا پشتیوانی لە حەماس کراوە لە دژی ئیسرائیل.
 
وەزیرەکە روونیشی کردووەتەوە، لەمەودوا حکومەتی ئەڵمانیا بە شێوازی جیاواز کۆنترۆڵی ئەوە دەکات کە کام کۆچبەرانە لە ئەڵمانیا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە پشتیوانی لە تیرۆر و تووندوتیژی دەکەن.
 
ئەو وەزیرە ئاماژەی بەوەش کردووە، هەر کەسێک هاووڵاتیی ئەڵمانیا نەبێت، یەک کۆمێنتی "پشتیوانی لە تیرۆر" بەسە بۆئەوەی دیپۆرتی بکەنەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە