ترەمپ: ئاگربەستی غەززە نزیکە و دەکرێت لە رۆژانی داهاتوودا رابگەیێندرێ

28-06-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گەشبینیی خۆی بە ئەگەری راگەیاندنی ئاگربەستێکی نوێ لە غەززە دەربڕی. 
 
سەرۆکی ئەمریکا رۆژی هەینی لە کۆشکی سپی، دوای راگەیاندنی پەیماننامەی ئاشتیی نێوان کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ و رواندا، بە رۆژنامەڤانانای گوت: "پێم وایە نزیکە" ئاگربەست لە غەززە رابگەیێندرێت. 
 
ترەمپ گوتیشی، بڕوایان وایە لە رۆژانی داهاتوودا دەگەنە رێککەوتنی ئاگربەست.
 
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: "خەڵک لە غەززە دەمرن و کەس یارمەتی پێشكێش بە خەڵکی کەرتەکە ناکات، لە کاتێکدا ئێمە دەیکەین."
 
ترەمپ باسی لەوە کرد، ماوەیەکی کەم لەمەوبەر قسەی لەگەڵ کەسانی پەیوەندیدار بە دۆسیەی غەززەوە کردووە. 
 
دەستەی پەخشی ئیسرائیل رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند، ترەمپ دەیەوێت "رێککەوتنێکی گەورە" واژۆبکرێت بۆ ئەوەی جەنگی غەززە کۆتایی بێت، بارمتە ئیسرائیلییەکان ئازاد بکرێن و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی و ئیسرائیل بەرەو پێش بچێت. 
 
هاوکات دوو سەرچاوەی دیپلۆماسی بە رۆژنامەی ئیسرائیل هەیۆمیان گوت، سەرۆکی ئەمریکا "گوشاری گەورە" لە بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەکات بۆ ئەوەی کۆتایی بە جەنگی غەززە بێنێت. 
 
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ترەمپ پێش دەستپێکردنی جەنگی ئیسرائیل و ئێران دەستی بە گوشارەکە کرد و دوای کۆتاییهاتنی جەنگەکەش، یەکسەر دەستی پێکردەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

ترەمپ و نەتەنیاهوو لەسەر ئاگربەستی غەززە و ستراتیژی داهاتووی ئیسرائیل لە سووریا کۆدەبنەوە

بڕیارە بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رۆژی 29ی ئەم مانگە جارێکی دیکە سەردانی واشنتن بکاتەوە و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە؛ ئەمەش دوای ئەوەی لەم دواییەدا هەردوو سەرکردە پەیامی دژبەیەکیان راگەیاند دەربارەی ئەگەرەکانی دەستپێکردنی قۆناخی دووەم لە ئاگربەستی غەززە و ستراتیژی ئیسرائیل لە سووریا