رووداو دیجیتاڵ
ژاپۆن مانگێکی دەستکردی بۆ چاودێریکردنی کەشوهەوا و گازە گەرمکەرەکان ناردە بۆشایی ئاسمان.
مانگە دەستکردەکە لە رێگەی مووشەکی (H2A)ـی دروستکراوی وڵاتەکەوە لە بنکەی بۆشایی تانێگاشیما هەڵدرا.
ئەمە 50ـیەمین جار و دوایین جارە ئەم جۆرە مووشەکە بەکاردەهێنرێت.
دوای هەڵدانی ئەمجارەی مووشەکەکە، زنجیرە مووشەکی H2A چیدیکە بەکارناهێنرێت و جۆری پێشکەوتووتری H3 شوێنی دەگرێتەوە کە تێچووی کەمترە.
ئەو مانگە دەستکردەی لە رێگە مووشەکەکەوە نێردرایە ئاسمان، چاودێریی کاربۆن، میسان و گازەکانی دیکە دەکات.
بڕیاربوو چەند رۆژێک لەمەوبەر مانگە دەستکردەکە بنێردرێت، بەڵام بەهۆی گرفتی کارەباییەوە، دواخرابوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ