فەرەنسا؛ هەرکەسێک گرێبەستێکی 6 مانگی دەستکەوێ دەتوانێ داوای ئیقامە بکات

28-06-2025
هێمن عەبدوڵڵا
کارەکە وەک ئاسانکارییە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت لە وڵاتەکە بمێننەوە.
کارەکە وەک ئاسانکارییە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت لە وڵاتەکە بمێننەوە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

فەرەنسا دەیەوێ ئاسانکاری بکات بۆ ئەوانەی دەیانەوێ لە رێگەی کارەوە ئیقامە وەربگرن. لەمەودوا هەرکەسێک بتوانێ گرێبەستێکی کارکردن بۆ ماوەی 6 مانگ لە فەرەنسا بدۆزێتەوە و واژۆ بکات، دەتوانێ داوای کارتی شین (ئیقامەی کار) بکات. 
 
پێشتر، ئەوانەی لە کوردستانەوە دەچوونە فەرەنسا و دەیانوست ببنە خاوەنی کارتی شین، دەبوو 5 ساڵ ئەزموون و بڕوانامەی زانکۆی هەبێت. بەڵام ئەمجارە سێ ساڵ ئەزموون بەسە و هەندێک کاریش ئەزموونی کاریان ناوێت. 
 
لەبارەی ئەوانەیشی لە وڵاتێکی ئەورووپا کاردەکەن ئیقامەی کاریان هەیە و دەیانەوێت بچنە فەرەنسا، ئەوە بەسە لە وڵاتی پێشوو بۆ 12 مانگی کاری بە ئیقامەکەی کردبێت، بەڵام پێشتر ماوەکە 18 مانگ بوو.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.