پۆڵەندا و لیتوانیا لەبەر ڤاگنەر بیر لە داخستنی سنوورەکانیان لەگەڵ بێلاڕووس دەکەنەوە

28-07-2023
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی گرووپی ڤاگنەرەوە، هەردوو وڵاتی پۆڵەندا و لیتوانیا بیر لە داخستنی سنوورەکانیان لەگەڵ بێلاڕووس دەکەنەوە.
 
ڤاگنەر کۆمپانیایەکی تایبەتی رووسییە و بە پارە شەڕ بۆ رووسیا دەکات. دوای ئەوەی کە مانگی حوزەیران یاخیبوونی دژی سوپای رووسیا راگەیاند، گوێزرایەوە بۆ بێلاڕووس.
 
ئارنۆلداس ئەبراماڤیسیوس، جێگری وەزیری نێوخۆی لیتوانیا رایگەیاند، "ئەگەری داخستنی سنوور هەیە."
 
لیتوانیا چەند جارێک هۆشداریی بە هاوپەیمانە رۆژئاواییەکانی داوە کە دەکرێت چەکدارانی ڤاگنەر لە بەرگی پەناخوازاندا لە بێلاڕووسەوە بچنە نێو وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا، یانیش لەنێو پەناخوازاندا "ئاژاوە بنێنەوە."
 
ئەبراماڤیسیوس رۆژی هەینی گوتی، دەکرێت چەکدارانی ڤاگنەر خۆیان وەکو گرووپێکی کۆچبەران پیشان بدەن و جۆرێک لە نائارامی لەنێو وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپادا دروستبکەن.
 
یارۆسواف کاچۆینسکی، سەرۆکی پارتی فەرمانڕەوای پۆڵەنداش رۆژی هەینی گوتی، چەکدارانی ڤاگنەر "بۆ خۆشی لە بێلاڕووس نین. ئەوان لەوێن تاوەکو چەندین جۆر کێشە دروستبکەن، بە دیاریکراویش بەرامبەر پۆڵەندا."
 
ئەو بەرپرسە پۆڵەندییە ئاماژەی بەوەش کرد، حکومەتی وڵاتەکەی هێڵەکانی بەرگریی خۆی بەهێز دەکات، "بۆئەوەی شکست بەو هەراسانکاری و جموجۆڵانە بهێنێت."
 
پۆڵەندا و بێلاڕووس لەسەر سنوورەکانیان لەگەڵ بێلاڕووس و رووسیا دیواریان دروستکردووە بۆ رێگریکردن لە کۆچبەرانی نایاسایی، لە کاتێکدا کە مۆسکۆ و مینسک تۆمەتبار دەکرێن بەوەی لێشاوی کۆچبەران وەکو چەکێك دژی یەکێتیی ئەوروپا بەکاردەهێنن، بەتایبەتی دوای ئەوەی لە هاوین و پاییزی 2021 روویدا، کە تێیدا دەیان هەزار کۆچبەر لە بێلاڕووسەوە چوونە نێو پۆڵەندا و لیتوانیا و لاتڤیا و لەوێوە چوونە نێو وڵاتانی دیکەی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا؛ هەزاران کەس لەو کۆچبەرانەش کورد بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا.

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا رێگەپێدانی بەکارهێنانی هێزی سەربازی دژی عێراق هەڵوەشاندەوە

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا پڕۆژەیاسای بودجەی بەرگریی وڵاتەکەی (NDAA) بە گوژمەی 901 ملیار دۆلار پەسند کرد و رەوانەی سەر مێزی دۆناڵد ترەمپی کرد؛ پڕۆژەیاساکە بڕگەیەکی تێدایە کە تێیدا رێگەپێدانی بەکارهێنانی هێزی سەربازی لە دژی عێراق هەڵدەوەشێنێتەوە.