دامەزرێنەرى تەلەگرام بە کەفالەتى 5 ملیۆن یۆرۆ ئازاد کرا

29-08-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

باڤێڵ دۆرۆڤ، دامەزرێنەر و سەرۆکى جێبەجێکارى کۆمپانیاى تەلەگرام بە کەفالەتى 5 ملیۆن یۆرۆ ئازاد کراوە بەو مەرجەى لە فەرەنسا بمێنێتەوە تاوەکو دەچێتە بەردەم دادگە لە بارەى ئەو تۆمەتانەى ئاراستەى کراوە.
 
نووسینگەى داواکارى گشتى لە پاریس رایگەیاند: باڤێڵ دۆرۆڤ بە کاتى ئازاد کراوە بەو مەرجەى لە فەرەنسا بمێنێتەوە و هەفتەى دوو رۆژ لە بنکەیەکى پۆلیس ئامادە بێت.
 
بڕیاری ئازادکردنی دامەزرێنەرى تەلەگرام دوای چوار رۆژ لە دەستگیرکردنی دێت کاتێک بە فڕۆکە تایبەتەکەى لە فڕۆکەخانەیەکى پاریس دابەزى.
 
تەلەگرام تۆڕێکی پەیوەندییکردنی کۆمەڵایەتییە، نزیکەی 950 ملیۆن بەکارهێنەری هەیە، بەکارهێنەران دەتوانن لەڕێگەی ئەپەکەوە نامە، وێنە، ڤیدیۆ، پەیوەندیی تەلەفۆنی بکەن.
 
پاڤێڵ دۆرۆڤ هاووڵاتییەکى بەڕەچەلەک رووسی و هەڵگری ناسنامەی فەرەنسییە، بە تەمەنی 39 ساڵە بە تۆمەتی رێگرینەکردن لە بڵاوبوونەوەی بابەتی هاندان بۆ تووندوتیژی لە تەلەگرام دەستگیرکرابوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی بریندارێکی هێرشەکەی سیدنیی ئوسترالیا و ئەو کوڕ و باوکەی پۆلیس دەڵێت هێرشەکەیان کردووە

کوڕ و باوکێکی بە رەچەڵەک پاکستانی هێرشەکەی سیدنیی ئوسترالیایان کردووە

لە ئەنجامی هێرشەکەی رۆژی یەکشەممەی شاری سیدنیی ئوسترالیا، 16 کەس کوژران کە یەکێک لە کوژراوەکان هێرشکارەکە بووە. پۆلیس رایگەیاندووە، هێرشەکە لەلایەن باوک و کوڕێکەوە کراوە کە بە رەچەڵەک پاکستانین؛ باوکەکە لەکاتی هێرشەکەدا لەلایەن پۆلیسەوە کوژراوە، کوڕەکەش بە برینداری دەستگیر کراوە و دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە