کۆریای باشوور بەکارهێنانی مۆبایل لە خوێندنگەکان قەدەخە دەکات

28-08-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کۆریای باشوور پڕۆژەیاسایەکی پەسند کردووە کە بەکارهێنانی مۆبایل لە پۆلەکانی خوێندنگە لە سەرانسەری وڵاتدا قەدەخە دەکات.
 
کۆریای باشوور یەکێکە لەو وڵاتانەی کە خەڵکەکەی زۆر ئینتەرنێت بەکاردەهێنن، لەم دواییانەدا هەوڵیداوە رێساکانی تایبەت بە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان لە خوێندنگەکاندا تووندتر بکات، ئەمەش بەهۆی ئالودەبوونی خوێندکاران بە مۆبایل.
 
پڕۆژەیاساکە کە بڕیارە لە مانگی ئاداری ساڵی داهاتوودا بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئامێرە زیرەکەکان لەنێویاندا مۆبایل لە پۆلەکاندا قەدەخە دەکات.
 
ئەم هەنگاوە وادەکات کۆریای باشوور ببێتە نوێترین وڵات کە بەکارهێنانی سۆشیال میدیا لەنێو خوێندکارانی قوتابخانەدا سنووردار بکات، ئەوەش دوای هەنگاوی هاوشێوە لە وڵاتانی وەک ئوسترالیا و هۆڵەندا.
 
وەزارەتی پەروەردەی کۆریای باشوور لە راگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات یاساکە بەکارهێنانی مۆبایلی زیرەک لە پۆلەکاندا قەدەخە دەکات و تەنیا ئەو خوێندکارانە دەتوانن بەکاربهێنن کە نیڤشکانن. 
 
وەزارەتەکە هەروەها دەشڵێت، ئەم رێوشوێنە بنەمایەکی یاسایی دادەمەزرێنێت بۆ "سنووردارکردنی خاوەندارێتی و بەکارهێنانی ئەو ئامێرانە بۆ پاراستنی مافی خوێندکاران بۆ فێربوون و پشتگیریکردنی چالاکییەکانی مامۆستایان".
 
یاساکە ناڕەزایەتی گرووپەکانی وەک پارتی جینبۆی چەپڕەوی لێکەوتووەتەوە و لە راگەیێندراوێکدا گوتی، یاساکە "پێشێلی مافە دیجیتاڵییەکان و مافی خوێندکاران بۆ پەروەردە دەکات".
 
پارتەکە ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم رێوشوێنە "رێگە لە گەنجان دەگرێت لەوەی فێر ببن بڕیاری بەرپرسیارانە بدەن و لە دەرفەتەکانی خۆگونجاندن لەگەڵ ژینگەی دیجیتاڵیدا بێبەشیان دەکات".
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ڤۆلۆدیمیر زیلینکسی، سەرۆکی ئۆکراینا و ستیڤ ویکتۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ لە ئەڵمانیا کۆبوونەوە. وێنە: AFP

ئۆکراینا: لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئەمریکا پێشکەوتنی راستەقینە بەدەستهاتووە

بەرپرسی باڵای دانوستاندنکاری کیێڤ رایگەیاند، لە چوارچێوەی گفتوگۆ چڕەکانی دوو رۆژی رابردوودا لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی لە بەرلین، کە بە ئامانجی دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی رووسیا لە ئۆکراینا بەڕێوەچوو، "پێشکەوتنی راستەقینە" بەدەستهاتووە.