رووداو دیجیتاڵ
زانایان دەڵێن، جەستەی مرۆڤ و هەموو زیندەوەرانی دیکە، بەردەوام رووناکییەکیان هەیە، کە لەگەڵ مردنیان دەکوژێتەوە و دیارنامێنێت.
زانایان توانییان بۆ یەکەمین جار وێنەی ئەو تیشکە رووناکییە بگرن و تۆماری بکەن کە هەموو بوونەوەرێکی زیندوو دەریدەدات.
توێژەران کامێرای زۆر هەستیاریان بەکارهێنا بۆ گرتنی وێنەی ئەم درەوشانەوە نەرمە کە پێیدەگوترێت "دەرچوونی فۆتۆنی زۆر لاواز(UPE)،" لە جەستەی مشکی زیندوودا.
دوای ئەوەی مشکەکان بە رێگەی بێ ئازار کۆتایی بە ژیانیان هێنرا، تیشکەکە نەما،" سەرەڕای ئەوەی جەستەی مشکەکان بە گەرمی راگیرابوون بۆ ئەوەی دڵنیابنەوە کە رووناکییەکە بەهۆی گەرماوە نییە.
هەمان کاریگەری لەسەر رووەکەکانیش دەرکەوت: ئەو گەڵایانەی بریندارکرابوون یان ماددەی کیمیاییان پێدا کراوە، بە شێوەیەکی درەوشاوەتر دەبریسکانەوە.
ئەمەش ئەوە دەردەخات کە خانە زیندووەکان لەژێر گوشاردا بڕێکی زیاتر لەم تیشکە بینراوە بچووکە دەردەدەن.
توێژەران پێیانوایە سەرچاوەی ئەم درەوشانەوەیە بریتییە لەو تەنۆلکانەی لەگەڵ ئۆکسجین کارلێک دەکەن، کە ئەو گەردیلانەن خانەکانمان لە کاتی بوونی گوشاردا دروستیان دەکەن، گوشارەکە ژەهر بێت، گەرما یان نەخۆشی. ئەم گەردیلانە دەتوانن کارلێکی کیمیایی دروستبکەن کە دەبێتە هۆی دەرچوونی فۆتۆنەکان. فۆتۆنەکان وردە تەنلۆکەی رووناکین.
ئەم دیاردەیە تەواو نوێ نییە. زانایان دەیان ساڵە تیشکی لاوازیان لە خانەکاندا تۆمار کردووە، بەڵام زۆرجار ئەوەندە کز بووە، کە تێبینی نەکراوە.
ئەوەی ئەم تاقیکردنەوەیە جیا دەکاتەوە ئەوەیە کە توانیویەتی ئەم درەوشانەوەیە لەسەر ئاستی تەواوی جەستەی زیندەوەرێکی زیندوو بیدۆزێتەوە، کە شتێکە زۆر بە دەگمەن بینراوە، واتە پێشتر لەسەر ئاستی هەندێ شانە بینراوە نەک تەواوی جەستە.
هەرچەندە لەوانەیە وەک شتێکی ئەفسووناوی یان وەرگیراو لە فیلمێکی خەیاڵی زانستی بێتە بەرچاو، بەڵام کاریگەرییەکە تەواو بایۆلۆژییە و رەنگە سوودبەخشیش بێت.
لە داهاتوودا، ئەم درەوشانەوەیە دەکرێت یارمەتیی پزیشک و زانایان بدات بۆ چاودێریکردنی تەندروستیی شانەکان.
ئەم توێژینەوەیە بەڵگە دەخاتەڕوو کە ژیان، یاخود زیندووبوون، تیشکێکی لاوازی رووناکی دەردەدات و ئەم تیشکەش لە کاتی مردندا نامێنێت.
ئەم توێژینەوەیە لە گۆڤاری National Library of Medicineی ئەمریکی بڵاوکراوەتەوە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ