بەرزترین پردی جیهان لە چین کرایەوە

28-09-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەرزترین پردی جیهان لە چین کرایەوە کە درێژییەکەی نزیکەی 2.9 کیلۆمەترە.
 
پردی دۆڵی گەورەی هواجیانگ لە پارێزگەی گویژۆو لە باشووری رۆژئاوای چین، بەیانیی ئەمڕۆ کاژێر 5:00 بەکاتی هەولێر بە فەرمی کرایەوە.
 
پردەکە دوو هەزار و 890 مەتر درێژە. بەشی هەڵواسراوی پردەکە، واتە ئەو بەشەی کە لە ژێرەوە هیچ پایەیەکی نییە، هەزار و 420 مەترە. بەرزایی پردەکە دەگاتە 625 مەتر.
 
لە سەرەتای ساڵی 2022 دەست بە دروستکردنی پردەکە کرا. درێژترین پردی جیهانیش هەر لە چینە، کە پردی دانیانگ – کونشانە و 164 کیلۆمەتر درێژە.
 
هەروەها لە نێو بەرزترین پردەکانی جیهان، پلەی یەکەم تاوەکو شازدەیەم بە دەست چینەوەیە، کە لە ناوچە شاخاویە سەختەکانی وڵاتەکە دروستکراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئۆپەراسیۆنی سەربازانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە. وێنەکە ئاداری 2024ـە.

سیناتۆرێکی ئەمریکی: ئەگەر حەماس و حیزبوڵڵا چەک نەکرێن، دەبێت ترەمپ گڵۆپی سەوز بۆ ئیسرائیل هەڵبکات

لینزی گرام، سیناتۆری کۆماریی ئەمریکا داوای دەسپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی حەماس و حیزبوڵڵا کرد ئەگەر چەک نەکرێن. هاوکات بزووتنەوەی حەماسی تۆمەتبار کرد بەوەی سەرقاڵی جێگیرکردن و پتەوکردنی دەسەڵاتەکەیەتی لە کەرتی غەززە.