لە ویلایەتی میشیگنی ئەمریکا تەقە لە ژمارەیەک خەڵک کرا

28-09-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی ویلایەتی میشیگنی ئەمریکا رایگەیاند، چەندین کەس لە کەنیسەی مۆرمۆن لە شاری گراند بلانک تەقەیان لێکراوە و تەقەکەرەکەش کوژراوە. بەگوتەی پۆلیس، کەسێک کوژراوە و 9ـی دیکەش بریندارن.
 
رۆژی یەکشەممە 28-09-2025، تەقەکەرێک لە شاری گراند بلانک لە ویلایەتی میشیگن، تەقەی لە کۆمەڵێک خەڵک کرد و لە رووبەڕووبوونەوەی پۆلیسدا کوژرا.
 
پۆلیسی ئەمریکا دەڵێت، لە ئەنجامی تەقەکردنەکە جگە لە تەقەکەرەکە، یەک کەس کوژراوە و 9 کەسی دیکەش بریندارن.
 
دۆناڵد ترەمپ لە تروس سۆشیاڵ نووسی: "گومانلێکراوەکە کوژراوە، بەڵام هێشتا شتی زۆر ماون بیزانین. پێدەچێت ئەمە هێرشێکی دیکە بێت بۆ سەر کریستیانەکانی ئەمریکا."
 
پۆلیسی ناوچەکە لە پۆستێکدا لە سۆشیاڵ میدیا رایگەیاندووە، کەنیسەکە ئاگری گرتووە. هەروەها جەختیان کردەوە کە هیچ هەڕەشەیەکی بەردەوام بۆ سەر خەڵک نەماوە.
 
 
کەنیسەکە هەروەها پێی دەگوترێت (کەنیسەی عیسای مەسیحی پیرۆزانی رۆژی دوایی) و 80 کیلۆمەتر لە شاری دیترۆیتی ویلایەتی میشیگن دوورە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئۆزلەم دەمیرێل، ئەندامی پارتی چەپی ئەڵمانیا لە پەرلەمانی ئەورووپا

ئۆزلەم دەمیرێل: نیگەرانین لە بێدەنگیی دامەزراوە بڕیاربەدەستەکانی ئەورووپا بەرامبەر گەمارۆی سەر کۆبانێ

ئۆزلەم دەمیرێل، ئەندامی پارتی چەپی ئەڵمانیا لە پەرلەمانی ئەورووپا، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پەرلەمانی ئەورووپا بڕیارنامەیەکی لەبارەی رۆژئاوای کوردستان و سووریاوە پەسند کردووە. ئاماژەی بەوەش دا، فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی ئەورووپا تێڕوانینی جیاوازیان لەسەر دۆخی سووریا هەیە، بەڵام جەختیان لەسەر فرەنەتەوەبوونی سووریا کردووەتەوە کە خاڵێکی گرنگە