پشکنینی DNA نهێنیی مەرگی سەربازەکانی ناپلیۆن ئاشکرا دەکات

28-10-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە ساڵی 1812، کاتێک ناپلیۆن و سوپا گەورەکەی لە رووسیا دەکشانەوە، زۆربەی سەربازەکانی بەهۆی برسێتی، سەرما و نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستدا.
 
بۆ ماوەیەکی زۆر وا دەزانرا کە نەخۆشیی "تیفۆس" بووەتە هۆی مەرگیان.
 
بەڵام ئێستا لێکۆڵینەوەیەکی نوێ بە بەکارهێنانی DNAی کۆن، نهێنییەکی نوێی ئاشکرا کردووە.
 
چۆن نهێنییەکەیان دۆزییەوە؟
 
زانایان چوونەتە سەر ئەو گۆڕە بەکۆمەڵانەی تەرمی سەربازەکانی ناپلیۆنی تێدایە و نموونەی  DNAیان لە ددانی 13 سەرباز وەرگرتووە. پاشان شیکارییان بۆ DNA کۆنەکە کردووە.
 
ئەنجامەکان چی بوون؟
 
هیچ بەڵگەیەکیان لەسەر نەخۆشیی تیفۆس نەدۆزییەوە.
 
لەبری ئەوە، بۆیان دەرکەوت کە سەربازەکان تووشی دوو نەخۆشیی دیکە بوون:
 
تای پاراتیفۆید: جۆرێکە لە نەخۆشیی سالی مۆنێلا و بە هۆی بەکتریایەکەوە دروست دەبێت.
 
تای دووبارەبووەوە: ئەم نەخۆشییە بەهۆی بەکتریایەکەوەیە کە لەلایەن ئەسپێی لەشـەوە دەگوازرێتەوە.
 
ئەم دوو نەخۆشییە، بە تایبەتی تای دووبارەبووەوە وا دەکەن کەسەکە زۆر لاواز بێ. بۆیە کاتێک سەربازەکان خۆیان ماندوو و برسی بوون، تووشبوونیان بەم نەخۆشییانە کوشندە بووە.
 
دوو خاڵی سەرەکی:
 
• زانایان دەڵێن رەنگە هێشتاش تیفۆس رۆڵی هەبووبێ، چونکە ئەوان تەنیا نموونەی 13 سەربازیان وەرگرتووە، لە کاتێکدا زیاتر لە 3 هەزار تەرم لەو گۆڕە بەکۆمەڵانەدا هەن.
 
• تەرمەکان بە جلوبەرگی سەربازییەوە دۆزراونەتەوە و چەکیشیان پێ نەبووە، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە لە شەڕدا نەمردوون، بەڵکو بەهۆی نەخۆشییەوە بووە.
 
لێکۆڵینەوە نوێیەکە دەڵێت، هۆکاری سەرەکیی مەرگی سەربازەکانی ناپلیۆن تێکەڵەیەک بووە لە ماندووێتی، سەرما و تووشبوون بە نەخۆشییەکانی پاراتیفۆید و تاٰی دووبارەبووەوە، نەوەک تەنیا تیفۆس وەک پێشتر وا دەزانرا.
 
ئەم لێکۆڵینەوەیە لە گۆڤاری Current Biologyی ئەمریکی بڵاوکراوەتەوە
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

ترەمپ و نەتەنیاهوو لەسەر ئاگربەستی غەززە و ستراتیژی داهاتووی ئیسرائیل لە سووریا کۆدەبنەوە

بڕیارە بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رۆژی 29ی ئەم مانگە جارێکی دیکە سەردانی واشنتن بکاتەوە و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە؛ ئەمەش دوای ئەوەی لەم دواییەدا هەردوو سەرکردە پەیامی دژبەیەکیان راگەیاند دەربارەی ئەگەرەکانی دەستپێکردنی قۆناخی دووەم لە ئاگربەستی غەززە و ستراتیژی ئیسرائیل لە سووریا