رووداو دیجیتاڵ
وەزیری جەنگی ئەمریکا (پێنتاگۆن) دەڵێت، لە سێ هێرشدا بۆسەر رۆژهەڵاتی زەریای هێمن، چوار بەلەمیان تێکشکاندووە و 14 کەسیان کوشتووە، کە "مادەی هۆشبەریان بە قاچاخ دەگواستەوە". تاوەکو ئێستاش 57 کەس لە هەڵمەتی دژە-هۆشبەری واشنتن کوژراون.
رۆژی سێشەممە 28-10-2025 پیت هێگسەس، وەزیری جەنگی ئەمریکا لە ئێکس نووسی، "14 تیرۆریستی مادەی هۆشبەر لە سێ هێرشدا کوژران و یەکێکیش رزگاری بووە. هەموو هێرشەکان لە سنووری ئاوە نێودەوڵەتییەکان کران و هیچ هێزێکی ئەمریکا زیانی بەرنەکەوت."
لە 02-09-2025ـەوە ئەمریکا دەستی بە هێرشکردنە سەر ئەو بەلەمانەی دەریای کاریبی و زەریای هێمن کردووە، کە بەوە تۆمەتباریان دەکات مادەی هۆشبەر دەگوازنەوە بۆ ئەمریکا. شارەزایان دەڵێن، ئەو هێرشانە "نایاسایین." تاوەکو ئێستاش لانیکەم، 14 بەلەم تێکشکێندراون.
هێگسەس گوتیشی، "چوار بەلەمەکە لەلایەن دەزگەی هەواڵگریی ئێمەوە ناسراو بوون، بە رێڕەوی ناسراوی بازرگانیکردنی مادە هۆشبەرەکاندا دەڕۆیشتن و مادەی هۆشبەریان هەڵگرتبوو."
پۆستەکەی وەزیری جەنگ ڤیدیۆی هێرشەکانیشی لەخۆگرتبوو، کە یەکەمیان دوو بەلەمی وەستاو دەکاتە ئامانج کە وا دەردەکەوێت پێکەوە بەسترابنەوە، لە دوو هێرشەکەی دیکەشدا دوو بەلەمی دیکە دەکرێنە ئامانج، کە بە خێرایی دەڕۆن.
هێگسەس رایگەیاند، فەرماندەیی باشووری ئەمریکا "دەستبەجێ" بەدوای تاکە رزگاربووی هێرشەکەدا گەڕاوە. دەسەڵاتدارانی مەکسیکیش "دۆسیەکەیان قبووڵ کردووە و بەرپرسیارێتیی هاوئاهەنگیکردنی رزگارکردنەکەیان لەئەستۆ گرتووە."
هێگسەس سەبارەت بە بازرگانانی مادە هۆشبەرەکان گوتی، "شوێنپێیان هەڵدەگرین، تۆڕیان بۆ دادەنێین، پاشان راویان دەکەین و دەیانکوژین."
واشنتن هێزێکی سەربازیی گەورەی لە ئەمریکای لاتین بڵاوکردووەتەوە، کە دەڵێت ئامانج لێی رووبەڕووبوونەوەی بازرگانیکردنی مادە هۆشبەرەکانە، 7 کەشتیی جەنگیی هێزی دەریایی ئەمریکا و فڕۆکەی جەنگیی نهێنیی F-35ی ناردووە و فەرمانی بە گرووپی هێرشبەری فڕۆکەهەڵگری "جێراڵد فۆرد" کردووە بچێتە ناوچەکە.
گرژییە هەرێمییەکان بەهۆی هێرشەکان و بڵاوکردنەوەی هێزی سەربازییەوە زیادیکردووە، ڤەنزوێلا ئەمریکای بە پیلانگێڕی بۆ رووخاندنی نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی وڵاتەکە تۆمەتبار کردووە، کە پێشتر واشنتنی بە "دەستپێکردنی جەنگ" تۆمەتبار کردبوو.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ