سوودانی بانگهێشتی بەریتانیا دەکرێت

28-11-2023
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکوەزیرانی عێراق بە فەرمی بانگهێشتی بەریتانیا کرا بۆ ئەوەی سەرەتای ساڵی داهاتوو سەردانی ئەو وڵاتە بکات.
 
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، پەیوەندییەکی تەلەفۆن لە دەیڤید کامیرۆن، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا پێگەیشت، کە تێیدا باسیان لە پەیوەندی دوو قۆڵیی نێوان هەردوو وڵات کرد. 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، دەیڤید کامیرۆن، بانگهێشتنامەی ریشی سووناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیای بە سوودانی راگەیاند، بۆ ئەوەی سەرەتای ساڵی داهاتوو سەردانی ئەو وڵاتە بکات.
 
سەرۆکوەزیرانی عێراق بە کامیرۆنی راگەیاندووە: "حکومەتی عێراق پابەندە بە پاراستنی راوێژکارانی سەربازیی کە لەسەر خاکی عێراقن، پێشلکردنی سەروەری عێراق لە هەموو بارێکدا رەتدەکاتەوە".
 
بەپێی راگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق :"وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سووربوونی حکومەتی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە لە بنیاتنانی باشترین پەیوەندی لەگەڵ عێراق و فراوانبوونی ئاسۆی هاوکارییەکان کە بەشێوەیەک بەسوودی هەردوولا بشکێتەوە و پشتیوان بێت بۆ هەوڵەکانی سەقامگیری لە ناوچەکەدا." 
 
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.