لە کەنەدا هێرش کرایە سەر کۆمەڵگەیەکی جوونشین

28-11-2023
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی مۆنتریالی کەنەدا رایگەیاند، بە بۆمبی مۆڵۆتۆڤ هێرشکراوەتە سەر کۆمەڵگەیەکی جوونشین، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. سەرۆکوەزیرانی کەنەداش دەڵێت، دەبێت بەزووترین کات هەڵمەتی دژەجوویی بوەستێت.
 
رۆژی سێشەممە 28-11-2023 پۆلیسی شاری مۆنتریال لە کەنەدا رایگەیاند "کاژێر 1:00ـی بەرەبەیان ئاگادارکراینەوە کە بە مۆڵۆتۆڤ هێرشکراوەتە سەر ئەنجوومەنی کۆمەڵگەی جووەکان لە مۆنتریال."
 
فادی داگەر، بەڕێوەبەری پۆلیسی مۆنتریال رایگەیاند، "هیچ کەسێک لە هێرشەکەدا نەکوژراوە و بریندار نەبووە." 
 
لەبارەی هێرشەکەوە، حاخام سۆل ئیمانوێل، سەرۆکی ئەنجوومەنی جووەکان لە مۆنتریال رایگەیاند "هەڵکشانی ژمارەی هەڵمەتەکانی دژەجوویی لە شارەکەمان، ترسناکە. بە تووندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو تووندوتیژی و هێرشە بەردەوامانە دەکەین."
 
میدیای کەنەدا رایگەیاند، "لەوەتەی جەنگی حەماس و ئیسرائیل دەستی پێکردووە لە 7ـی ئۆکتۆبەر، نزیکەی 324 تاوانی قسەی رقهەڵگر و هێرش، کراونەتە سەر موسڵمان و جووەکان کە ئەوەش زیاترە لەو سکاڵایانەی لە تەواوی ساڵی 2022 تۆمارکراون."
 
جەستن ترۆدۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، "کردارە بەردەوامەکانی دژەجوویی جێگەی داخن و قبوڵنەکراون، دەبێت بەزووترین کات بووەستن. دەبێت هەموومان بەیەکەوە دژی ئەو کارە خراپانە بووەستینەوە."
 
لە رووداوێکی دیکەدا رۆژی یەکشەممە 12-11-2023، پۆلیسی شاری مۆنتریال لە کەنەدا رایگەیاند، قوتابخانەیەکی تایبەت بە قوتابییانی جوو دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و زیانی گیانی نەبووە.
 
ڤیرۆنیک دوبوک، گوتەبێژی پۆلیسی مۆنتریال گوتی "لەکاتی رووداوەکەدا، هیچ قوتابییەک لەنێو قوتابخانەی یاشیڤا گیدۆلا نەبووە بۆیە تائێستا هیچ زیانێکی گیانی نییە، ئەمە دووەمجارە ئەم قوتابخانەیە دەستدرێژیی دەکرێتە سەر."
 
جەستن ترۆدۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا و فرانشوا گیلۆ، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کێبێکی کەنەدا لە راگەیێندراوێکدا سەرکۆنەی هێرشەکەیان کرد.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە