رووسیا هەڕەشەی قەدەخەکردنی وەتسئەپ دەکات

28-11-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی رووسیا دەڵێت، بیر لە قەدەخەکردنی یەکجارەکیی ئەپلیکەیشنی نامەگۆڕینەوەی وەتسئەپ دەکات و تۆمەتباری دەکات بەوەی نەیتوانیوە رێگری لە تاوان بکات. ئەمە لە کاتێکدایە کە مۆسکۆ گوشار دەخاتە سەر هاووڵاتییانی تاوەکو خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییە نێوخۆییەکان بەکاربێنن و پەنا بۆ پلاتفۆڕمە بیانییەکان نەبەن.
 
ئەمڕۆ هەینی، رووسیا جەختی لە هەڵوێستەکەی کردەوە.
 
پێشتریش لە مانگی ئابدا، رووسیا رێگری لە بەکارهێنەران کردبوو پەیوەندیی دەنگی و ڤیدیۆیی لە رێگەی ئەو ئەپە ئەمریکییەوە بکەن، ئەوەش وەک بەشێک لە هەڵمەتێکی فراوان دژی میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییە رۆژئاواییەکان کە رەخنەگران دەڵێن، ئامانج لێی ناچارکردنی رووسەکانە بۆ بەکارهێنانی ئەپە نێوخۆییەکان.
 
دەستەی چاودێریی پەیوەندییەکانی رووسیا (رۆسکۆمنادزۆر) لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، وەتسئەپ بەکاردەهێنرێ بۆ "رێکخستن و ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی لە رووسیا، دامەزراندنی ئەنجامدەران و بۆ فێڵ و تاوانی دیکە لە دژی هاووڵاتییانمان."
 
دەستەکە هۆشداریداوە و دەڵێت، "ئەگەر ئەو ئەپە پابەندی یاساکانی رووسیا نەبێت، بە تەواوی قەدەخە دەکرێت."
 
کۆمپانیای تەکنەلۆجیای ئەمریکی (مێتا) کە خاوەندارێتیی ئەپەکە دەکات، تاوەکو ئێستا هیچ قسەیەکی لەوبارەیەوە نەبووە.
 
وەتسئەپ لەپاڵ تەلەگرام، یەکێکە لە دوو بەناوبانگترین ئەپەکانی نامەگۆڕینەوە لە رووسیا.
 
مۆسکۆ دەیەوێ هەردوو بەرنامەکە لەسەر داواکاریی دەزگەکانی چەسپاندنی یاسا، رێگە بە دەستگەیشتنی داتاکان بدەن، ئەوەش لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوە لە فێڵ و ئەو چالاکییانەی رووسیا بە "تیرۆریستی" ناویان دەبات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

ترەمپ و نەتەنیاهوو لەسەر ئاگربەستی غەززە و ستراتیژی داهاتووی ئیسرائیل لە سووریا کۆدەبنەوە

بڕیارە بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رۆژی 29ی ئەم مانگە جارێکی دیکە سەردانی واشنتن بکاتەوە و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە؛ ئەمەش دوای ئەوەی لەم دواییەدا هەردوو سەرکردە پەیامی دژبەیەکیان راگەیاند دەربارەی ئەگەرەکانی دەستپێکردنی قۆناخی دووەم لە ئاگربەستی غەززە و ستراتیژی ئیسرائیل لە سووریا