باران گەورەترین دووژمنی فڕۆکەی B-2ـە

28-12-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

سەرەڕای ئەوەی بە یەکێک لە بەهێزترین و پێشکەوتووترین فڕۆکەکان لەسەر ئاستی جیهان دادەنرێ، بەڵام ئەندازیاران دەڵێن، بۆمبهاوێژی B-2 خاڵێکی لاوازی سەیر و سەمەرەی هەیە، ئەویش بارانە.
 
راپۆرتەکان ئاشکرایان کردووە، ئەو فڕۆکەیە کە نرخی هەر دانەیەکی 2 ملیار دۆلارە، کێشەی لەگەڵ ئاو و شێ هەیە.
 
کێشەکە چییە؟
 
ئەم فڕۆکەیە رووپۆشێکی تایبەتی هەیە بۆ ئەوەی رادارەکان نەتوانن بیدۆزنەوە، واتە لەو جۆرانەیە کە پێی دەگوترێ تارمایی یان شەبەح، بەڵام دەرکەوتووە ئەو رووپۆشە بەرگەی باران ناگرێ و تێکدەچێت. هەروەها دیزاینی فڕۆکەکە بە جۆرێکە کە ئاو لەنێو بەشەکان و بۆرییەکانی کۆدەبێتەوە.
 
مەترسییەکان
 
کۆبوونەوەی ئاو و شێ تەنیا رووپۆشی فڕۆکەکە تێکنادات، بەڵکو دەبێتەهۆی تێکچوونی سیستمە ئەلیکترۆنییەکانیش.
 
تەنانەت رووداوی تێکشکانی فڕۆکەیەکی B-2 لە ساڵی 2008 کە بە "رۆحی کەنساس" ناسرابوو، هۆکارەکەی کۆبوونەوەی شێ بوو لەنێو هەستەوەرەکانیدا، کە وایکرد زانیاریی هەڵە بدات بە فڕۆکەوانەکە و راستەوخۆ دوای فڕینی بکەوێتە خوارەوە.
 
چاککردنەوەی قورسە
 
هێزی ئاسمانیی ئەمریکا گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی کە ناکرێ ئەم فڕۆکەیە لە دەرەوە و بێ گەراج و شوێنی داپۆشراو بەکاربهێنرێ.
 
چاککردنەوەی ئەو مادە تایبەتەی لەسەر فڕۆکەکەیە کاتێکی زۆری دەوێ. نزیکەی 40٪ـی کاتی چاککردنەوەی فڕۆکەکە تەنیا بۆ چاککردنەوەی ئەو رووپۆشەیە کە بەهۆی کەشوهەواوە تێکدەچێت.
 
بەهۆی ئەم کێشەیەوە، توانای فڕۆکەکە بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکان زۆر کەم دەکات. ئەگەر مەرجی "خۆشاردنەوە لە رادار" لەبەرچاو بگیرێ، تەنیا 26٪ـی کاتەکان فڕۆکەکە بە تەواوی ئامادەیە بۆ فڕین، چونکە زۆربەی کاتەکە دەبێت لەژێر چاککردنەوەدا بێت.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.