رووداو دیجیتاڵ
لە برۆکسل، پلەی گەرمیی راستەقینە کە ئامێرەکان دەیپێون، سێ پلەی ژێر سفری سیلیزییە، بەڵام پلەی گەرمای هەستپێکراو لە لایەن مرۆڤەوە 8 پلەی ژێر سفرە.
پیاوێک لەوێ کۆچبەرە، دەڵێت: "ئێمە خەڵکی لوبومباشین لە کۆنگۆ، بۆیە بۆ ئێمە ئەمە کەشوهەوایەکی زۆر تووندە."
ژنێکیش کە لە باشووری فەرەنساوە چووەتە ئەو شارە، دەڵێت: "بۆ من وەکو سەرمای سایبیریا وایە."
پلەی گەرمای راستەقینە لە هەموو جیهاندا بە یەک ستاندارد و شێواز دەپێورێ: گەرمیپێوەکان لەبەر سێبەر و لە بەرزایی یەک مەتر و نیو دادەنرێن.
بەڵام هەبوونی با وا دەکات مرۆڤ هەست بە پلەیەکی ساردتر و لە کاتی هەبوونی شێشدا هەست بە پلەیەکی بەرزتری گەرما بکات.
پاسکال مۆرمال، کەشناس لە پەیمانگەی شاهانەی کەشناسیی بەلجیکا دەڵێت، "هەرچەند خێرایی با زیاتر بێت، پلەی گەرمی نزمتر دەردەکەوێ و زیاتر هەست بە سەرما دەکرێ."
ئەگەر پلەی گەرما 15ی ژێر سفر بێت و خێرایی با 30 کیلۆمەتر بێ لە کاژێرێکدا، پلەی گەرمیی هەستپێکراو دەبێتە 26 پلەی ژێر سفر.
یان ئەگەر لە شوێنێک پلەی گەرما 35 بێت و رێژەی شێ بەرزبێت، ئەوا مرۆڤ وەک 42 پلە هەستی پێ دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ