لە سڕبیا بۆمبێکی 470 کیلۆگرامیی سەردەمی جەنگی دووەمی جیهانی پووچەڵکرایەوە

28-12-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
پۆلیسی سڕبیا رایگەیاند، بۆمبێکی سەردەمی جەنگی دووەمی جیهانی کە کێشەکەی 470 کیلۆگرام بوو، بە سەلامەتی لە شوێنێکی بیناسازی لە نێوەڕاستی بێلگرادی پایتەخت دەرهێنرا و گوازرایەوە.
 
رۆژی یەکشەممە 28-12-2025 پۆلیسی سڕبیا لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد، "بۆمبەکە لە جۆری (AN-M44)ـی دروستکراوی ئەمریکایە؛ لە ساڵی 1944 لەلایەن هێزە هاوپەیمانەکانەوە لەکاتی رزگارکردنی بێلگراد لەژێر دەستی نازییەکان، دژی پێگە ئەڵمانییەکان بەکارهێنراوە."
 
بەر لە دەرهێنانی بۆمبەکە، شوێنەکە کە دەکەوێتە نزیک ناوچەیەکی نیشتەجێبوون و ناوەندێکی بازرگانی، پشکنینی وردی بۆ کرا بۆ دڵنیابوونەوە لە "سەلامەتیی دۆخەکە." هەروەها داوا لە دانیشتووانی ناوچەکە کرا ئۆتۆمبێلەکانیان دووربخەنەوە و ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.
 
پۆلیس ئاماژەی بەوە کرد، بۆمبەکە بۆ گۆڕەپانێکی راهێنانی سەربازی گوازرایەوە کە 180 کیلۆمەتر لە بێلگرادەوە دوورە و بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا لەوێ بتەقێنرێتەوە.
 
لە رابردوودا چەندین بۆمبی نەتەقیوی سەردەمی جەنگەکان لە سڕبیا دۆزراونەتەوە و بە سەلامەتی پووچەڵکراونەتەوە.
 
لە ئەیلوولی 2024، گوللـە تۆپێکی 100 ساڵە بە کێشی نزیکەی 300 کیلۆگرام لە نزیک پەرلەمانی سڕبیا لە بێلگراد دۆزرایەوە و لابرا. هەروەها لە نیسانی هەمان ساڵدا، بۆمبێکی گەورەی پاشماوەی بۆردوومانی ساڵی 1999ـی ناتۆ لە شاری نیش لە باشووری ئەو وڵاتە دۆزرایەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.