حکومەتی رۆمانیا گومان دەکات رووسیا ئاسمانی وڵاتەکەیی بەزاندبێت

29-03-2024
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی بەرگریی رۆمانیا دەڵێت، لەنزیک سنوورەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئۆکراینا، ژمارەیەک پارچەی درۆنیان دۆزیوەتەوە، کە پێدەچێت خاوەندارێتییان بۆ رووسیا بگەڕێتەوە.
 
رۆژی هەینی 29ی ئاداری 2024 وەزارەتی بەرگریی رۆمانیا بڵاویکردەوە، ژمارەیەک پارچەی درۆنیان لە کێڵگەیەک دۆزیوەتەوە، کە پێدەچێت خاوەندارێتی درۆنەکان بۆ رووسیا بگەڕێتەوە.
 
وەزارەتی بەرگریی رۆمانیا ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو پارچانە 20 کیلۆمەتر لە دووریی سنووری ئۆکرایناوە لە کێڵگەیەک دۆزراونەتەوە.
 
لەو راگەیێندراوەی وەزارەتی بەرگریی رۆمانیادا هاتووە، چەند ئاژانسێکی وڵات، لەوانەش ئاسایشی نیشتمانی، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆئەوەی هەموو شتیان لەبارەی ئەو پارچە درۆنانە بۆ روون ببێتەوە.
 
ئەیلوولی 2023ش سوپای رۆمانیا ژمارەیەک پارچەی درۆنی رووسیای لە خاکی وڵاتەکەی دۆزییەوە، کە بۆ هێرشکردنە سەر چەند ناوچەیەکی خاکی ئۆکراینا لەنزیک رووباری دانووب بەکارهێندرابوون.
 
لە 18ی ئەیلوولی 2023یشدا بەرپرسانی بولگاریا رایانگەیاند، درۆنێکی تێکشکاویان دۆزیوەتەوە، بەبێ ئەوەی قسە لەبارەی ئەوە بکەن کە چ وڵاتێک خاوەنی درۆنەکان بووە. لە تشرینی دووەمی 2022یشدا مووشەکێک لە پۆڵەندا کەوتە خوارەوە.
 
رۆمانیا ئەندامی ناتۆیە و 614 کیلۆمەتر سنووری لەگەڵ ئۆکراینا هەیە.
 
ناتۆ لە ساڵی 1949 لەلایەن 12 وڵاتەوە دامەزرا، بەڵام ئێستا ژمارەی ئەندامەکانی بۆ 31 وڵات زیادبوون، لەنێویاندا هەندێک وڵاتی رۆژهەڵاتی ئەوروپا هەن. ئەو زیادبوونەش جێگەی نیگەرانیی رووسیایە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە