یۆنان یاساکانی کۆچ تووندتر دەکات

29-05-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری کۆچی یۆنان رایگەیاند، وڵاتەکەی پلانی هەیە ئەو بڕگەیە هەڵبوەشێنێتەوە کە رێگە بە کۆچبەری نایاسایی دەدات دوای 7 ساڵ مانەوە لە وڵاتەکە، داوای مافی پەنابەری بکەن و گوتیشی، ئەو یاسایە خراپ بەکارهێنراوە.
 
رۆژی پێنجشەممە 29-05-2025 ماکیس ڤۆریدیس، بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، پۆلیس ساڵی رابردوو 74 هەزار کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکردووە، بەڵام تەنیا توانیویەتیدوو هەزار و 500 کەسیان دیپۆرت بکاتەوە. گوتیشی، دەستبەسەرکراوان زۆرجار ناوی وڵاتێکی هەڵە دەدەن بۆ خۆدزینەوە لە دیپۆرتکردنەوە، ئەمەش پرۆسەکە بۆ چەندین مانگ دوادەخات.
 
وەزیرە یۆنانییەکە جەختی کردەوە: "لەمەودوا، هەرکەسێک بە نایاسایی لە یۆنان بێت، هەرگیز مانەوەکەی یاسایی ناکرێت، هەرگیز مۆڵەتی نیشتەجێبوون وەرناگرێت،" ئاماژەی بەوەشکرد، ساڵانە نزیکەی 55 بۆ 65 هەزار کەس بە نایاسایی دێنە ناو یۆنانەوە، کە نیوەیان مافی پەنابەرییان پێدەدرێت.
 
ئەو وەزیرە روونیکردەوە: "پێویستە سزا هەبێت بۆ ئەوانەی سوورن لەسەر مانەوە سەرەڕای ئەوەی بە یاسایی لێرە نین."
 
ئاشکراشیکرد، رەشنووسی یاسا نوێیەکە، کە رۆژی چوارشەممە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پەسندکراوە، سزای زیندانیکردنی تاوەکو 5 ساڵی تێدایە بۆ هاتنە ژوورەوە و مانەوەی نایاسایی.
 
تێپەڕاندنی رەشنووسەکە لە پەرلەمان، کە بۆ مانگی 6 دانراوە، بە مسۆگەری تێدەپەڕێت، چونکە حکومەت زۆرینەی دەنگی پەرلەمانی هەیە.
 
ڤۆریدیس گوتیشی، دەستبەسەرکردنی کارگێڕیی پێش دیپۆرتکردنەوە بۆ ماوەی دوو ساڵ درێژ دەکرێتەوە، لەکاتێکدا ئێستا زۆرترین ماوە 18 مانگە.
 
وەزیری کۆچی یۆنان گوتی، کۆچبەرانی نایاسایی دەتوانن گەڕانەوەی خۆبەخشانە هەڵبژێرن بۆ خۆبەدوورگرتن لە هەر سزایەک. "رێکاری نوێ بۆ هاندانی کۆچی یاسایی تا مانگی 7 پێشکەش دەکرێت."
 
ئەمە لە کاتێکدایە، دەستی کار لە یۆنان کەمە. بەگوێرەی یانیس ستورناراس، پارێزگاری بانکی یۆنان، وڵاتەکە پێویستی بە نزیکەی 200 هەزار کرێکار هەیە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە