کۆشکی سپی: ئیسرائیل پلانی ترەمپی بۆ ئاگربەستی غەززە پەسندکردووە

29-05-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
کۆشکی سپی رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند، ئیسرائیل پێشنیازەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای بۆ ئاگربەستی غەززە پەسندکردووە و گفتوگۆ لەگەڵ حەماس "بەردەوامە" بۆ ئەوەی بە پلانەکە رازیبێت. 
 
گرووپە چەکدارە فەڵەستینییەکە پێشتر رایگەیاندبوو کە تاوتوێی رێککەوتنێکی نوێ دەکات کە ستیڤ ویتکۆف، نێردەی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست پێشنیازی کردووە.
 
کارۆلاین لێڤیت، سکرتێری رۆژنامەڤانیی کۆشکی سپی گوتی: "دەتوانم پشتڕاستی بکەمەوە کە ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەت و سەرۆک پێشنیازێکی ئاگربەستیان پێشکێش بە حەماس کردووە، کە ئیسرائیل پشتیوانیی خۆی بۆ دەربڕیوە. پێش ئەوەی بۆ حەماس بنێردرێت، ئیسرائیل ئەم پێشنیازەی واژۆکردووە."
 
لێڤیت بە رۆژنامەڤانانی گوت: " دەتوانم پشتڕاستی بکەمەوە کە ئەو گفتوگۆیانە بەردەوامن و هیوادارین ئاگربەستێک لە غەززە رووبدات بۆ ئەوەی بتوانین هەموو بارمتەکان بگەڕێنینەوە ماڵەوە."
 
تامی برووس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند کە هێشتا حەماس وەڵامی پێشنیازەکەی نەداوەتەوە. 
 
برووس بە رۆژنامەڤانانی گوت: "ئاگادار نین حەماس پەسەندی کردبێت، بەڵام پێمانوایە ئومێدێکی بەرچاوی تێدایە."
 
برووس، گوتی: "هەندێک گەشبینی هەیە -- هەندێک گەشبینیی گرنگ."
 
لێڤیت رەتیکردەوە ئەو راپۆرتانە پشتڕاست بکاتەوە کە لە میدیاکانی سعودیە و ئیسرائیلدا هاتوون سەبارەت بەوەی هەردوو لا گەیشتوونەتە رێککەوتنێکی ئاگربەستی 60 رۆژە و ترەمپ، ئامادەیە هەواڵێک رابگەیێنێت.
 
لێڤیت گوتی: "ئەگەر هەواڵێک بۆ بڵاوکردنەوە هەبێت، ئەوا لە کۆشکی سپییەوە دێت، لەلایەن سەرۆک، یان لە لایەن خۆمەوە، یان لە لایەن ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتەوە."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.