پەناخوازانی نیویۆرک بەدەست گۆڕینی شوێنی مانەوە و خوێندنی منداڵەکانیان دەناڵێنن

29-06-2024
تەنیا ئەحمەد
کۆمەڵێک پەنابەر لە نیویۆرک. وێنە:  AP
کۆمەڵێک پەنابەر لە نیویۆرک. وێنە: AP
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ئەوەی لە سەرەتای ڤیدیۆیەکەدا دەردەکەوێت ئاهەنگی دەرچوونی قوتابخانەیەکی شاری نیویۆرکی ئەمریکایە. بەشێکی زۆری قوتابییەکانی، پەناخوازی ئەمریکای لاتینن و لەگەڵ دایک و باوکیان بۆ ژیانێکی سەقامگیرتر روویان لە ئەمریکا کردووە.
 
ئێلاینی پرادۆ، پەناخوازە و دەڵێت: "کاتێک گەیشتم، وەک هەر کەسێکی ئاسایی، هیچ شتێکم نەدەزانی. پێشنیازی قوتابخانەیان بۆ کردم و سۆفیای کچم لێی تۆمارکرد."
 
بۆ منداڵەکان رۆژێکی خۆشە و ئاهەنگی سەرکەوتنی ساڵێکی خوێندن دەگێڕن، بەڵام دەبێت دایک و باوکیان لە دڵەڕاوکێی ئەوەدا بن شوێنی مانەوەی داهاتوویان کوێ دەبێت. 
 
بەگوێرەی یاسایەکی نوێی نیویۆرک، هەر پەناخوازێک بچێتە شارەکە لە پەناگەیەکی کاتیدا دەمێنێتەوە، بەڵام پێویستە دوای 60 رۆژ ئەو شوێنە جێبێڵێت. 
 
دواتر داواکاریی پێشکێش بکات بۆ وەرگرتنی پەناگەیەکی دیکە لە شوێنێکی دیکەی شار؛ ئەمەش کاریگەریی دەخاتە سەر پەروەردە و خوێندنی منداڵەکانیان چونکە لەگەڵ گۆڕینی شوێنی مانەوەیان بۆ شوێنێکی دوورتر، لەوانەیە قوتابخانەکانیشیان بگۆڕدرێت.
 
رۆزی ئاریاس، پەناخوازە و ئاماژە بەوە دەکات: "وەک داپیرەیەک، ئاسوودە نیم، چونکە منداڵەکان نایانەوێت بچنە قوتابخانە. ئەوان لەوە دەترسن نەتوانن لەگەڵ دۆخەکە بگونجێن. ئەوان حەز بە قوتابخانە ناکەن، چونکە لەوێ هاوڕێیان نییە و قورسە بۆیان."
 
هەر پەناخوازێک بتوانێت لە رێگەی کارکردنەوە پارە کۆبکاتەوە و یەکەیەکی نیشتەجێبوون بە کرێ بگرێت، ئیدی لەو کێشمەکێش و سەرئێشەیە رزگاری دەبێت و منداڵەکەشی لە یەک قوتابخانە دەمێنێتەوە. 
 
کیمبەرلی کارچیپوویا، پەناخوازە و باس لەوە دەکات: "ئەوە چوار جارە شوێنی مانەوەمان دەگۆڕدرێت. هیوادارم بتوانم پارە کۆبکەمەوە و بەدوای شوێنێکی جێگیر بگەڕێم و بەکرێی بگرم."
 
180 هەزار پەناخواز لە نیویۆرک دەژین. لە دوو مانگی رابردوودا 4٪ی قوتابیانی پەناخوازەکان ناچار بوون بەهۆی گۆڕینی شوێنی مانەوەی خێزانەکانیانەوە قوتابخانەکەش بگۆڕن و 40٪ی دیکەیان هەرچەندە شوێنی مانەوەیان گۆڕدراوە، بەڵام لە هەمان قوتابخانە درێژەیان بە خوێندنیان داوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پۆلیسی ئەڵمانی و فەرەنسی و ئەو کەلوپەلانەی دەستیان بەسەردا گرتووە.

پۆلیسی ئەڵمانیا و فەرەنسا بەدوای 'تۆڕێکی قاچاخچیی کوردی' دا دەگەڕێن؛ 13 کەسیان دەستگیرکردووە

پۆلیسی ئەڵمانی و فەرەنسی بەدوای ئەو قاچاخچییانەوەن کە بە "تۆڕێکی کوردی عێراقی' ناساندوونی. 500 پۆلیسی ئەڵمانی و 20ی فەرەنسی لە دوو ویلایەتی ئەڵمانیا بەسەر 15 ماڵ و 10 کۆگایان داداوە و 13 کەسیان دەستگیرکردووە.