مێرتس: ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا تاوتوێی ناردنی وەزیرانی دەرەوەیان بۆ ئیسرائیل دەکەن

29-07-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

فرێدریش مێرتس، راوێژکاری ئەڵمانیا رایدەگەیێنێت، وڵاتەکەی لەگەڵ فەرەنسا و بەریتانیا تاوتوێی ئەوە دەکەن هەفتەی داهاتوو وەزیرانی دەرەوەیان بنێرنە ئیسرائیل، ئەمەش لە کاتێکدایە کە گوشارە نێودەوڵەتییەکان لەسەر قەیرانی مرۆیی کەرتی غەززە زیادیان کردووە.
 
رۆژی سێشەممە، 29ـی تەممووزی 2025، فرێدریش مێرتس لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیی هاوبەشدا لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردن لە بەرلین گوتی، "ئێمە رەنگە داوا لە سێ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا بکەین رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو بەیەکەوە سەردانی ئیسرائیل بکەن، بۆ ئەوەی هەڵوێستی هەر سێ حکومەتەکە بخەنەڕوو." 
 
دوای نزیکەی 22 مانگ لە جەنگی غەززە، ئەو سێ وڵاتە ئەورووپییە داوا لە ئیسرائیل دەکەن بەپەلە رێگە بدات هاوکاریی مرۆیی زیاتر بگاتە کەرتەکە. 
 
هەفتەی رابردوو، هەر سێ وڵاتەکە راگەیێندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و تێیدا داوای کۆتاییهێنانیان بە "کارەساتی مرۆیی" غەززە کرد. 
 
مێرتس ئاماژەی بەوەش کرد، "پێمانوایە حکومەتی ئیسرائیل ئامادەیە دان بەوەدا بنێت کە دەبێت ئێستا شتێک بکرێت."
 
ئەڵمانیا یەکێکە لە دۆستەکانی ئیسرائیل، بەڵام بەهۆی جەنگی غەززەوە، راوێژکاری ئەو وڵاتە ناوە ناوە رەخنەی لە ئیسرائیل گرتووە. 
 
راوێژکاری ئەڵمانیا رۆژی دووشەممە رایگەیاند، ئەڵمانیا لەگەڵ ئوردن کاردەکات بۆ گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی لە رێگەی ئاسمانەوە بۆ کەرتی غەززە.
 
بەیانی ئەمڕۆش رایگەیاند کە دوو فڕۆکەی ئەڵمانی بەڕێوەن بۆ ئوردن و رەنگە رۆژی چوارشەممە بگەنە غەززە.
 
شا عەبدوڵڵای دووەم سوپاسی هەڵوێستی ئەڵمانیای بۆ ناردنی هاوکارییە مرۆییەکان کرد، بەڵام داواشی کرد رێگە بە بارهەڵگری زیاتر بدرێت بچنە نێو غەززە. 
 
ئیسرائیل لە مانگی ئاداری ئەمساڵەوە تاوەکو ئایار گەمارۆی تەواوەتی خستبووە سەر کەرتی غەززە و رێگەی بە چوونی هاوکاری مرۆیی بۆ کەرتەکە نەدەدا. بەڵام بەهۆی گوشاری نێودەوڵەتییەوە ئەم هەفتەیە رایگەیاند، رێڕەوێک دەکاتەوە بۆ ئەوەی رێکخراوە مرۆییەکان بتوانن خۆراک بە خەڵک بدەن. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی بریندارێکی هێرشەکەی سیدنیی ئوسترالیا و ئەو کوڕ و باوکەی پۆلیس دەڵێت هێرشەکەیان کردووە

کوڕ و باوکێکی بە رەچەڵەک پاکستانی هێرشەکەی سیدنیی ئوسترالیایان کردووە

لە ئەنجامی هێرشەکەی رۆژی یەکشەممەی شاری سیدنیی ئوسترالیا، 16 کەس کوژران کە یەکێک لە کوژراوەکان هێرشکارەکە بووە. پۆلیس رایگەیاندووە، هێرشەکە لەلایەن باوک و کوڕێکەوە کراوە کە بە رەچەڵەک پاکستانین؛ باوکەکە لەکاتی هێرشەکەدا لەلایەن پۆلیسەوە کوژراوە، کوڕەکەش بە برینداری دەستگیر کراوە و دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە