لە بەریتانیا بە بەکارهێنانی گۆرەویی زیرەک چاودێریی کەسانی بەتەمەن دەکرێت

29-08-2023
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
گۆرەوییەکە لە پێیەکانی پیاوێکی بەتەمەندا
گۆرەوییەکە لە پێیەکانی پیاوێکی بەتەمەندا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

جۆرە گۆرەوییەکی نوێ لە بەریتانیا کە بە "گۆرەویی زیرەک" ناودەبرێت و بە تەکنەلۆژیا کار دەکات بۆ چاودێریکردنی کەسانی بەتەمەن بەکاردەهێندرێت و لەو رێگەیەوە زانیاری لەسەر تەندروستییان بەدەستدەهێندرێت.
 
گۆرەوییە زیرەکەکە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی و لە رێگەی چەند هەستەوەرێکەوە کە لەنێو گۆرەوییەکەدا دانراون، دەتوانێت زانیاری لەسەر تەندروستیی کەسەکە کۆبکاتەوە و لە رێگەی ئەپلیکەیشنێکەوە بۆ چاودێرانی بنێرێت.
 
ئەو زانیارییانەی کە گۆرەییەکە لەسەر تەندروستیی کەسەکە وەریدەگرێت بریتییە لە لێدانی دڵ، پلەی گەرمیی لەش و رێژەی ئارەقەکردن.
 
ئێستا گۆرەوییەکە بۆ ئەو کەسانە بەکاردەهێندرێت کە تووشی نەخۆشیی لەبیرچوونەوە بوون و لەو رێگەیەوە چاودێریی تەندروستییان دەکرێت.
 
پسپۆڕان ئێستا گۆرەوییەکە لەسەر 30 کەس تاقیدەکەنەوە و ئاماژە بەوە دەکەن، لە چەند ساڵی داهاتوودا گۆرەوییەکە لە هەموو ماڵێک بەکاردەهێندرێت.
 
یەکێکی دیکە لە سوودەکانی گۆرەوییەکە ئەوەیە کە رێگە لە بەربوونەوەی ئەو کەسە دەگرێت کە گۆرەوییەکە لەپێ دەکات، پێش ئەوەی کەسەکە بەرببێتەوە زانیاری لەو بارەیەوە بەو کەسە دەدات، کە چاودێریی دەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە