خانووە سووتاوەکانی کالیفۆرنیا لە رێگەی رۆبۆتەوە دروستدەکرێنەوە

29-08-2025
رووداو @Rudawkurdish
کارکردن لەنێو خانووە سووتاوەکان
کارکردن لەنێو خانووە سووتاوەکان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ئەو خانووانەی بەهۆی ئاگرەکەی کالیفۆرنیا وێران بوون، ئێستا بە سوودوەرگرتن لە رۆبۆت بونیاد دەنرێنەوە.
 
لەو پڕۆژەیەدا، رۆبۆتەکان جێی زۆربەی کرێکارەکانیان گرتووەتەوە.
 
ساشا جۆکیک، خاوەنی کۆمپانیای دابینکردنی رۆبۆتەکانە و دەڵێت، "ئێمە لێرەین لە پاسیفیک پالیسەیدس، لێرە یەکەم کارگەی رۆبۆتمان دامەزراند. ئەمە تەکنەلۆژیایەکی داهێنەرانەیە کە یارمەتیمان دەدات خانوو خێراتر و بە نرخی کەمتر دروست بکەین."
 
ئاگرەکە لە سەرەتای ئەم ساڵ بوو و زیاتر لە 6 هەزار خانووی وێران کرد. خاوەن خانووەکان چاوەڕێی کۆمپانیاکەن بۆ نۆژەنکردنەوەی خانووەکانیان.
 
ساشا ئاماژە بەوە دەکات، کاتێک چاوپێکەتنیان لەگەڵ خەڵکی پالیسەیدس و ئەڵتادینا کردووە، شتێک کە زۆر کاریگەری لەسەری هەبووە ئەوەبوو کە خەڵک دەیانەوێت زۆر بە خێرایی بگەڕێنەوە ماڵەکانیان، بۆیە بیری لەو رێگەیە کردووەتەوە تاوەکو کارەکانیان خێراتر بکات. 
 
رۆبۆتەکان، تێچوویان لە کرێکار کەمترە و خێراتر کارەکان رادەپەڕێنن. 
 
بە گوتەی ساشا، دەتوانن چوارچێوەی خانوو 10 ئەوەندە خێراتر و بە تێچوونی 80٪ کەمتر دروست بکەن، بەراورد بە شێوازی نەریتی.
 
رۆبۆرتەکە تەختە بەکاردەهێنێت بۆ دروستکردنی دیوار، دواتر دەبرێتە ئەو خانووەی کە کاری لەسەر دەکرێت.
 
ئامانجی کۆمپانیاکە ئەوەیە لە 2 بۆ 4 ساڵی داهاتوودا بتوانن، خانووی پتەو دروستبکەن، خانوویەک کە زیاتر بەرگەی ئاگر و کارەساتی سرووشتی بگرێت.
 

 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا.

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا رێگەپێدانی بەکارهێنانی هێزی سەربازی دژی عێراق هەڵوەشاندەوە

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا پڕۆژەیاسای بودجەی بەرگریی وڵاتەکەی (NDAA) بە گوژمەی 901 ملیار دۆلار پەسند کرد و رەوانەی سەر مێزی دۆناڵد ترەمپی کرد؛ پڕۆژەیاساکە بڕگەیەکی تێدایە کە تێیدا رێگەپێدانی بەکارهێنانی هێزی سەربازی لە دژی عێراق هەڵدەوەشێنێتەوە.